پێشهاتەکانی سووریا، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

دووشەممە 5 ئه‌یلول 2022 - 17:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=17125

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای سووریا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لە نزیک گوندی ئەلخاڵدییە لە پارێزگای سوەیدا کەوتە خوارەوە.

١- حەلەب:
– لە ٣ی ئەیلول، لە میحوەری مارع لە حەلەب، پێکدادان لەنێوان هێزە کوردییەکان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلوەتەنی ڕوویدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی لایەنەکان لەم ململانێیانە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ٣١ی ئاب، پێگەکانی چەکداران لە گوندی کفر تەعال لە رۆژئاوای شاری حەلەب لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرایە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ٢ی ئەیلول، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەکانی ئەلبەرە و ئەلفتەیرە لە باشووری ئیدلب، لەلایەن سوپای سووریاوە کرانە ئامانج.
– لە ٢ی ئەیلول، دوو ئەندامی سوپای سووریا لە میحوەری مەعرە نەعمان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
– لە ١ی ئەیلول، هاوکات لەگەڵ فڕینی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سیخوڕی سوپای ڕووسیا بەسەر شارۆچكەی ئەلبارە لە باشووری ئیدلب، پێگەکانی چەكدارەكان لە نزیک ئەم شارۆچكەیە كرانە ئامانجی هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا.
– لە ١ی ئەیلول، پێگەکانی چەکداران لە گوندی ئەلرویحە لە باشووری ئیدلب، لەلایەن سوپای سووریاوە لە هێرشێکی تۆپخانەییدا کرایە ئامانج.
– لە ٣١ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکداران لە گوندەکانی سەرجە و بێزابور لە باشووری ئیدلبیان کردە ئامانج.
– لە ٣٠ی ئاب، پێگەکانی چەکدارەکانی گوندی مجدلیا لەلایەن سوپای سووریا لە هێرشێکی تۆپخانەییدا کرایە ئامانج.

٣- دەرعا:
لە ٢ی ئەیلول، هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی “حەیثم محەممەد العومەر” بە هۆی تەقینەوەی مین لە رۆژهەڵاتی شاری ئەنخەڵ گیانی لەدەست دا.

٤- دێرەزوور:
– لە ٣ی ئەیلول، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێلیبۆرن، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی یەکێک لە دانیشتوانی شاری ئەلشەحیل ـیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپی داعشەوە دەستگیرکرد.
– لە ٣ی ئەیلول، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە سێ موشەک کرایە ئامانج.
– لە ٣٠ی ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی مانۆڕێکیان لە بنکەی سەربازیی دامەزراوەی غازی کۆنکۆ لە پارێزگای دێرەزوور ئەنجام دا.
– لە ٣١ی ئاب، دوای هێرشی داعش بۆ سەر خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەلزر، ژمارەیەک لەو هێزانە کوژران و برینداربوون.
– لە ٣١ی ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ناوچەی زیبان لە پارێزگای دێرەزوور دەوریەیان ئەنجامدا.

٥- رەققە:
– لە ١ی ئەیلول، چەكدارانی سەر بە توركیا بە هێرشێکی تۆپخانەیی رێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان كردە ئامانج.
– لە ٣١ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای سووریا لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی ئەلتەبقە لە شاری ڕەققە، سەربازێکی سووری کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ٣٠ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر حەشارگەکانی داعش لە ناوچەی رەسافە لە باشووری رۆژئاوای شاری رەققە.

٦- حەسەکە:
– لە ١ی ئەیلول، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمانی شاری عامودا لە حەسەکە بینران.
– لە ٣١ ئاب، لە شەشەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی هێزە کوردییەکان، ١١ کەس لە کەمپی ئەلهۆڵ دەستگیرکران.
– هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له‌ نزیک گوندی نه‌قهاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری قامیشلۆ دامه‌زراند. لە ئێستادا ئەمریکا سێ بنکەی سەربازی لە دەوروبەری شاری قامیشلۆ هەیە.

٧- دیمەشق:
لە ٣١ی ئاب، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی رێنکۆس لە دیمەشق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٨- سوەیدا:
لە ٢ی ئەیلول، فڕۆكەیەكی جەنگی سوپای سووریا بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكی لە نزیک گوندی ئەلخالدییە كەوتە خوارەوە. دەگوترێت فڕۆکەوانەکە لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە.

٩- حەما:
لە ٤ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری سووریا کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای سووریا لە کاتی مەشق و راهێنان لە پارێزگای حەما بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە راگەیاند.

١٠- لە ٣١ی ئاب، سوپای رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەکێک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب و دیمەشقی کردە ئامانج کە زیانی ماددی لێکەوتەوە.

١١- له‌ ٢ی ئه‌یلول زیاتر له‌ ٤٠ بارهه‌ڵگری سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریكی له‌ سنووری كوردستانی عێراقه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ی نایاسایی ئه‌لوه‌لیده‌وه‌ هاتنه‌ ناو بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا.

١٢- لە ٣ی ئەیلول، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: هێزە چەکدارەکان ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *