ساڵیادی بەهێزترین هێرشی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە مارب!
لە هێرشی بەهێزی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر بنکەی لیوای ١٠٧ی پیادەی هاوپەیمانی سعوودیە و هێزەکانی مەنسور هادی لە دەوروبەری شاری مارب لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٥، زیاتر لە ٢٦٠ کەس لەو هێزانە کوژران و بریندار بوون. ئهم گورزه بەهێزە هۆشدارییهک بوو بۆ هاوپهیمانی سعوودیه تا ڕێكخستنی هێز و كهرهسته سەربازییەکانی له میحوهرهكانی مارب بگۆڕێت.
دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دەستپێکردنی هێرشی زەمینی هاوپەیمانی سعوودیە بۆ سەر یەمەن، وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانییەدا هەوڵیان دا بە ناردنی هێزی سەربازیی بەرفراوان ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای مارب کۆنترۆڵ بکەن و دواتر بچنە ناو پارێزگای سەنعا. لەم ڕووەوە چەندین بنکەی سەربازی جۆراوجۆر بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دەوروبەری مارب دامەزران کە یەکێکیان بنکەی لیوای ١٠٧ی پیادە لە نزیک کێڵگەی نەوتی سافر بوو. لەم کاتەدا ئەنساروڵڵا بە تەقاندنی چەند مووشەکێکی بالیستیک، توانای سەربازی و هێزی مرۆیی هاوپەیمانی سعوودیەی کردە ئامانج و لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٥دا یەک یان چەند مووشەکی توچکا-یۆ (Tuchka-u) بەر بنکەی لیوای ١٠٧ی پیادەی هاوپەیمانی سعوودیە لە نزیک ناوچەی سافر کەوت و بەشێک لە کەرەستەکانی هاوپەیمانان تێکشکێنران و زیاتر لە ٢٦٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە کوژران و بریندار بوون.
بەپێی لێدوانە فەرمییەکانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی سعوودیە، لەم هێرشەدا لانیکەم ٩٩ کەس لە هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانییەدا کوژران، کە ٥٢ کەسیان خەڵکی ئیمارات، ٣٢ کەس لە هێزەکانی مەنسوور هادی، ١٠ کەس لە سعوودیە و ٥ کەسیش لە بەحرەین بوون. بێگومان ئهم ئاماره له لایهن میدیا ناوخۆییهكانهوه ڕهتكرایهوه، كه زانیاری وردتریان لهبارهی دۆخهكهوه ههبوو و زیانهكانی هێزهكانی مهنسوور هادی زیاتر له ١٥٠ كهس، ئیماراتییهكان زیاتر له ٨٠ كهس، لهگهڵ چهند كهسێكی دیكه له مهغریب و وڵاتانی دیكهوه راگەیەنرا.
بەگشتی ئەم هێرشە گورزێکی بەهێز بوو لە هاوپەیمانی سعوودیە و بووە هۆی گۆڕانکاری لە رێکخستنی ئەم هاوپەیمانییە لە میحوەری مارب و جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری جۆراوجۆر لەوانە پاتریۆت لەو بنکانەدا. دوای ئەم گورزە بەهێزە، سعوودیە و ئیماراتییەکان درکیان بە مەترسی مووشەکەکانی ئەنساروڵڵا کرد و دوای ئەوە بۆردومانێکی زۆر بۆ لەناوبردنی هێزی مووشەکی ئەنساروڵڵا لە سەنعا و شارەکانی دیکەی یەمەن ئەنجامدرا.
لێدوانەکان