پێشهاتەکانی عێراق، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

دووشەممە 5 ئه‌یلول 2022 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=17115

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بزووتنەوەی تەشرین (ئۆکتۆبەر) بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی نوێ لە گۆڕەپانی ئەلنسور لە بەغدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان کرد.

١- دهۆک:
لە ٣ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێگەکانی چەكدارانی پەكەكەیان لە ناوچەی مەتینا كردە ئامانج.

٢- نەینەوا:
لە ٤ی ئەیلول، سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا کوژرانی “بەدرخان ئابی”ـیان بە ناوی رێكخراوەیی “داراو گیودا” راگەیاند، كە یەكێكە لە فەرماندە باڵاكانی پەكەكە لە شاری شنگال.

٣- کەرکوک:
لە ٤ی ئەیلول، دەزگای هەواڵگری عێراق کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی داعش و دوو تیرۆریستی دیکەی لە ئەنجامی هێرشی هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سەر چەند ناوچەیەکی چیمەن لە نزیک بەنداوی ئەلخاس راگەیاند.

٤- بەغدا:
لە ٢ی ئەیلول، بزووتنەوەی تەشرین (ئۆکتۆبەر) بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێکی نوێ لە گۆڕەپانی ئەلنسور لە بەغدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیان کرد.

٥- دیالە:
رۆژی ٣ی ئەیلول، لە گوندی شلیە لە باشووری ناحیەی بێهرز بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای هێزەکانی سوپای عێراق، سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

٦- بەسرە:
لە ١ی ئەیلول، دوای هەوڵی هێزەكانی سەرایا سەلام بۆ تیرۆركردنی یەكێک لە فەرماندەكانی عەسائیب ئەهلی حەق لە شاری بەسرە، چوار كەس لە هەردوولا كوژران.

٧- له‌ ٣١ی ئاب، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا گفتوگۆی كرد. سه‌رۆكی ئه‌مریكا وێڕای ستایشی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌وه‌، رۆڵی كازمی له‌ رووداوه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا به‌رز نرخاند!

٨- له‌ ١ی ئه‌یلول، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دانی به‌وه‌دانا كه‌ یه‌كێک له‌ سه‌ربازه‌كانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی “کلیل چنگ” له‌ ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستانی عێراق كوژراوه‌. ئەم سەربازە تورکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە باکووری عێراق بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *