پێشهاتەکانی یەمەن، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 23:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=17103

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی سعوودیه‌ كۆنتڕۆڵ و ئاسایشی پارێزگاكانی ئه‌لمه‌هره‌ و حەزەرمەوتی به‌ هێزه‌كانی “به‌رخودانی نیشتمانی” له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی تاریق ساڵح سپارد.

١- حەزەرمەوت:
– بە رێککەوتنی ئیمارات و سعوودیە، هێزەکانی بەرخودانی نیشتمانی کۆنتڕۆڵی پارێزگاکانی حەزەرمەوت و ئەلمەهرە دەگرنە دەست. لەم پێوەندییەدا سەدان هێزی هاوبەشی ژێر فەرماندەیی تاریق ساڵح، کە پێشتر لە کەناراوەکانی پارێزگای شەبوە جێگیر بوون، ڕەوانەی پارێزگاکانی حەزەرمەوت و ئەلمەهرە دەکرێن.
– لە ٣ی ئەیلول، هێزەکانی سەر بە ئیمارات داوای تەسلیم کردنی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و باڵەخانە حکومییەکانیان لە پارێزگای حەزەرمەوت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا کردەوە.
– لە بەیاننامەیەکدا چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری سیئۆن رەتیانكردەوە ناوەندەكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان لە پارێزگای حەزەرمەوت رادەستی هێزەكانی سەر بە ئیمارات بكەن و رایانگەیاند كە ئامادەن بۆ پاراستنی پێگەكانیان شەڕ بكەن.

٢- ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٢٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.

٣- سەنعا:
– بەپێی لێدوانی عسام ئەلموتەوكل، وتەبێژی كۆمپانیای نەوتی یەمەن، هاوپەیمانی سعوودیە دەستی بەسەر ٤ كەشتیدا گرتووە كە سووتەمەنی هەڵگرتووە و ژمارەی ئەو كەشتیانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە گەیشتووەتە ٩ كەشتی. لە دوایین درێژکردنەوەی ئاگربەستەوە تا ئێستا رێگە بە هیچ کەشتییەکی سووتەمەنی نەدراوە بچێتە ناو ئەلحودەیدە.
– بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵا، کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئەیلول جێبەجێکردنی پلانی فریاگوزاری دابینکردنی سووتەمەنی لە یەمەن ڕاگەیاند.

٤- لە ٢ی ئەیلول، ستیڤن فاگین، باڵیۆزی ئەمریكا لە یەمەن، بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی یەمەن لە دوو كۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ عیدرۆس زوبەیدی لە چاوپێكەوتنێكی ڤیدیۆیدا و لەگەڵ تاریق ساڵح لە شاری ریاز پایتەختی سعودیە گفتوگۆی کرد.

٥- کەشتی جەنگی جەمارانی هێزی دەریایی ئێران، لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی کەشتیوانی لە دەریای سوور، دەستی بەسەر دوو کەشتی تایبەتی کۆکردنەوەی زانیاریی سوپای ئەمریکادا گرت. دوابەدوای ئەم چالاکییە یەکە تایبەتەکانی هێزی دەریایی یەمەن بۆ پشتیوانیکردن لە هێزەکانی ئێران کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *