گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 20:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=17088

بەپێی راپۆرتی داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٢ منداڵ لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون و زیاتر لە ٧٤٠ منداڵیش برینداربوون. زۆرترین ژمارەی قوربانیان بە ٣٨٨ کوژراو و بریندار لە پارێزگای دۆنێتسک تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش پارێزگای خارکیڤ بە ٢٠٤ کەس و پارێزگای کیێڤ بە ١١٦ کەس.
ئەم دامەزراوەیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا نییە و ئەو ئامارانەی کە خراونەتەڕوو بە دڵنیاییەوە جیاوازن لە ئامارە ڕاستەقینەکان.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا سەبارەت بە زیانە ماددی و گیانییەکانی سوپای ڕووسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٤ی ئەیلوول:
زیاتر لە ٤٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی ڕووسی کوژراون و بریندار بوون. ٢٠٤٩ تانک، ٤٤٣٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی، ١١٤٧ تۆپ، ٢٩٤ مووشەک هەڵگر، ١٥٦ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٢٣٦ فڕۆكە، ٢٠٦ هێلیكۆپتەر، ٣٢٧٦ ئۆتۆمبێلی قورس و تانكەری سووتەمەنی، ١٥ بەلەمی خێرای سوک و كەشتی جەنگی و ٨٦٤ ئۆتۆمبێل لەناوبراون.

ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا سەبارەت بە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەڕی ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢:
لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا تا ئێستا ٢٨٧ فڕۆکەی سەربازی، ١٥١ هێلیکۆپتەر، ١٨٧٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٣٧٢ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٨٠٤ تانک و زرێپۆش، ٨٢٤ موشەک هەڵگر، ٣٣٦٧ چەکی مەیدانی و هاوەن، ٥٢٧٦ ئۆتۆمبێلی سەربازیی تایبەت لەناوچوون.

سوپای ئۆکرانیا بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بە هێرشێکی موشەکی هێرشی کردە سەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی لە ڕۆژهەڵاتی شاری خێرسۆن.
وەک لە هەواڵەکانی ڕابردوودا ئاماژەمان پێدا، ئەم پردە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دابینکردنی میحوەرەکانی خێرسۆن و میکۆلایڤ و ئۆکراینییەکان لە هەوڵی بڕینی ئەم ڕێگایەدان. لەناوبردنی پردەکان و ڕێگاکان لە تاکتیکە کاریگەرەکانی سوپای ئۆکرانیا بووە بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوییەکان و بڕینی پشتیوانییەکانی سوپای ڕووسیا لە سەرەتای شەڕەوە. ئەم تاکتیکە لە ناوچە جیاوازەکاندا ڕووبەڕووی کێشەیەکی جددی بۆ سوپای ڕووسیا بووەتەوە، چونکە ڕووسەکان زۆر پشت بە کەرەستەی زرێپۆش و تۆپخانە دەبەستن بۆ بەرگری یان هێرش.
ئەگەر پردی ئەنتۆنۆڤسکی وێران بکرێت، ئەوا سوپای ڕووسیا ناچار دەبێت کەلوپەلی پێویست بۆ هێزەکانی لە ڕێگەی ئاسمانی یان بە بەلەم ڕەوانەی ئەودیوی ڕووباری دنیپەر بکات.

سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی بالیستی لە پارێزگای بێلگۆرۆدەوە لە ڕۆژئاوای ڕووسیاوە هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە پارێزگای خارکیڤ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *