ئەبو عوبەیدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 00:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=1708

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە ئیرادەیەکی بەهێز و شەرەفمەندانە و بە سەربەرزییەوە بە نوێنەرایەتی هەموو میللەت چووینە ناو شەڕی شمشێری قودسەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبو عوبەیدە گوتەبێژی کەتیبەکانی ئەلقەسام لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: بە ئیرادەیەکی بەهێز و شەرەفمەندانە و بە سەربەرزییەوە بە نوێنەرایەتی هەموو میللەت چووینە ناو شەڕی شمشێری قودسەوە. خۆمان بە تەواوی بۆ ئەم شەڕە ئامادە کرد بوو و توانیمان لەم شەڕەدا دوژمنی زایۆنستی و سوپا خوێنڕێژ و لاوازەکەی ڕیسوا بکەین.

من بە ڕاشکاوی ئەوە ڕادەگەیەنم کە دوژمن لە تەواوی فەلەستینی داگیرکراو، لە حەیفاوە تا ڕامۆن زەبرێکی توندی لێدراوە.
ئێمە داواکاری لایەنە نێوەندگیرەکانمان بۆ ئاگربەست لە غەزە قبوڵ کردووە و تا کاتژمێر ٢ی بەیانی هەینی بە ووردی چاودێری چالاکی و کردەوەکانی دوژمن دەکەین.

بەرپرسانی ڕژێمی ئیسرائیل ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دان و بژاردەی هێرشی موشەکی بەرفراوان لە باشوورەوە بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراو تا ٢ی بەیانی لەسەر مێز دەمێنێتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەزەش رایانگەیاند، کە ئەو وتانەی ئەبو عوبەیدە بە ناوی هەموو گروپەکانی بەرخۆدان و بە ڕەزامەندی هەموویان راگەیەندراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *