دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی دیکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن ئەمریکاوە

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 10:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=17049

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانی ئەمریکی بنکەیەکی نوێی سەربازی لە نزیک گوندی نەقارە لە نزیک قامیشلۆ دامەزراندووە.

هاوپەیمانی ئەمریکی لە درێژەی کردە شەڕەنگێزییەکانی لە سووریا، بنکەیەکی نوێی سەربازی لە سێ کیلۆمەتری قامیشلۆ لە پارێزگای حەسەکە دامەزراند. دوای دوو بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی ئەمریکی لە نزیک گوندی هیمۆ، ئەمە سێیەم بنکەی سەربازی ئەمریکییەکانە لە دەوروبەری شاری قامیشلۆ.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم بنکە تازەیە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆ، هاوپەیمانی ئەمریکی توانای چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی سوپای ڕووسیا لەم فڕۆکەخانەیەدا هەیە.

لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا سوپای ڕووسیا ڕادار و سیستمی بەرگری ئاسمانی و هەموو جۆرە فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و کەرەستەی دیکەی سەربازی لەم بنکەیە جێگیر کردووە و لە ڕاستیدا فڕۆکەخانەی قامیشلۆی کردووەتە بنکەی سەرەکی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

جموجۆڵی هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ و چەند بابەتێکی دیکەی وەک چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لە سایەی ڕووبەڕووبوونەوەی ناراستەوخۆی ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا وای کردووە تا هاوپەیمانیی ئەمریکی بنکەیەکی نوێ لە نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆ دابمەزرێنێت.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هاوپەیمانی ئەمریکی بە دروستکردنی بنکەی نوێ و بڵاوکردنەوەی کەرەستەی زیاتر، لەنێویاندا چەکی قورس، بوونی خۆی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا فراوانتر کردووە. بە فەرمی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەمتر لە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریادا هەن، بەڵام پێدەچێت ژمارەی ڕاستەقینەیان زۆر لەوە زیاتر بن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *