ئیسرائیل وێنەی مانگی دەستکردی هێرشەکەی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە ٣١ی ئاب و دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا لە مەسیاف لە ٢٥ی ئاب بڵاوکردەوە

شەممە 3 ئه‌یلول 2022 - 14:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=17016

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆمپانیای ئیسرائیلی ISI وێنەی مانگی دەستکردی لە کاریگەرەکانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی سووریا لە مەسیاف لە ٢٥ی ئاب و فڕۆکەخانەی حەلەب لە ٣١ی ئاب بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە، لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مەسیاف، ژمارەیەکی بەرچاو لە باڵەخانەکان و بەشێکی کەرەستەکان وێران بوون یان زیانیان پێگەیشتووە. ئەم هێرشە لە ٢٥ی مانگی رابردوو (ئاب) کاتژمێر ١٩:١٥ بە کاتی ناوخۆیی ئەنجامدرا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستیی (یان سەربازی) مەسیاف یەکێکە لە ئامانجە هەمیشەییەکانی هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار کراوەتە ئامانج.

دوای شەش ڕۆژ و لە هێرشێکی دیکەی مووشەکیدا، ڕژێمی زایۆنیستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج. ئەم هێرشە لە ٣١ی ئاب کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی ئەنجامدرا. بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، ئامانج لەم هێرشە پێشگرتن بووە لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرباس A300B4ی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی حەلەب. بابەتێک کە وایکرد فڕۆکەی ماهان ئێر ڕێڕەوی خۆی بۆ دیمەشق بگۆڕێت و لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بنیشێتەوە. ئەو وێنە مانگە دەستکردانەی لە فڕۆکەخانەی حەلەبەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەو قسە و باسانە پشتڕاست دەکەنەوە سەبارەت بە زیان گەیشتن بە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی حەلەب. لە وێنە بڵاوکراوەکاندا کاریگەرییەکانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ڕێڕەوی نیشتنەوە دیارە؛ ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها بەمەبەستی دروستکردنی کێشە لە کارەکانی فڕۆکەخانەکە، یەکێک لە سیستمەکانی ڕادیۆیی (VOR)ی لە فڕۆکەخانەکە لەناوبردووە. ئەم سیستەمە بۆ دیاریکردنی بەرزی گەشتەکان و هاتنیان بۆ فڕۆکەخانە بەکاردێت.

هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە سایەی شەڕی شاراوەی ئێران لە رۆژئاوای ئاسیا و بە تایبەت لە سووریا بە مەبەست ئەنجام دەدرێن. هەرچەندە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی سەرکەوتنی دیاریکردن و لەناوبردنی مووشەکەکانی ئیسرائیل لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریاوە زیادی کردووە؛ بەڵام هێشتا ئەم بابەتە نەگەیشتووەتە ئاستی بەرپەرچدانەوە و تا ئێستاش مووشەکەکانی ئیسرائیل زیانێکی بەرچاوی دارایی و مرۆیی لە سووریا دەگەیەنن. بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی یەک سەقف و دوو هەوای ڕووسیا لە سووریا و ناکارایی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێرشەکانی رژێمی زایۆنیستی، ئەوەی دیارە هەوڵەکانی هاوپەیمانی ستراتیژی دیکەی سووریا، واتە ئێران، لەم بارەیەوە دەبێت چالاکتر و کاریگەرتر بێت. مەشق و ڕاهێنانی پیشەیی زیاتری هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سووریا، تەیارکردن و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی سووریا و دژە هێرش و گەیاندنی زیانی دارایی و مرۆیی لە رژێمی زایۆنیستی لەو شتانەن کە دەبێ زیاتر لە ڕابردوو کاری بۆ بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *