پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، گروپی هاککەری “دەستانی کراوە” ژمارەیەک وێنەی ددانی “دەیڤید بارنیا” سەرۆکی دەزگای سیخوڕی موسادیان بڵاوکردەوە و داوایان لێکرد زیاتر گرنگی بە پاکوخاوێنی دەم و ددان بدات!
– لە ٢٧ی ئاب، شاندێکی باڵای سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە سەرۆکایەتی ساڵح ئەلعاروری جێگری بەرپرسی نووسینگەی سیاسی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیروت کۆبوونەوە.
– کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: مەنسوور عەباس، بەرپرسی لیستی یەکگرتووی عەرەبی و ئیلی ئۆڤیدار، سەرۆکی حیزبی “ئیسڕائیلی دێموکراتیک” لە دانوستاندان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کنێست بە یەک لیستدا.
– لە ٢٧ی ئاب، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، لەگەڵ تەمل کەراملا ئۆغڵو، بەرپرسی پارتی بەختەوەری تورکیا لە ئەستەنبوڵ کۆبووەوە.
– کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە بە پشتبەستن بە ئەنجامی ڕاپرسییەک، زۆرینەی زایۆنیستەکان دژی هێرشی بەرفراوانی سەربازین بۆ سەر غەززە.
– لە ٢٩ی ئاب، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی، بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی عەلا زەکارنە گەنجێکی فەلەستینی، ماڵی ناوبراویان لە باشووری جنین گەمارۆ دا. دوای ئەم هێرشە، هێزهكانی کەتیبەکانی شههیدانی ئهقسا باڵی سهربازی بزووتنهوهی فهتحی فهلهستین تهقهیان له هێزه ئهمنییهكانی ئیسرائیل كرد و ململانێیهكی توند له نێوان لایهنهكان دهستی پێكرد.
– لە ٢٩ی ئاب، لە میانەی شەڕ و پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی قەباتیا لە باشووری جنین، ١٠ فەلەستینی بریندار بوون.
– لە ٢ی ئەیلول، میدیای عیبری واڵا ڕایگەیاند کە لێکدانەوەکانی فەرماندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاماژە بەوە دەکات کە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان بۆ سەر جنین و نابلوس بە ئامانجی پێشگرتن لە ململانێیەکی بەرفراوان لە داهاتوو زۆر نزیکە.
– گروپی هاککەری “دەستانی کراوە” وێنەی ددانی “دەیڤید بارنیا” سەرۆکی دەزگای سیخوڕی موسادیان بڵاوکردەوە و داوایان لێکرد زیاتر گرنگی بە پاکوخاوێنی دەم و ددان بدات!
– لە ١ی ئەیلول، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب شەرمەزار کرد.
– لە ٢ی ئەیلول، سەرەڕای رێگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس، نزیکەی ٥٠ هەزار فەلەستینی لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریان کرد.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.
لێدوانەکان