گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٠مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=16957

لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی میحوەرەکەی ئینگولێت لە پارێزگای خێرسۆن، هێزەکانی ئۆکرانیا وێڕای پاراستنی گوندی سوخی ئیستاڤوک، توانیان کۆنترۆڵی کۆسترۆمکا بکەن. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەم ناوچەیە و لە نزیک بروسکینسکی بەردەوامە.

بەپێی راپۆرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی باشووری ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا بە دوو مووشەکی ئۆنیکس لە نیمچە دوورگەی کریمەوە هێرشی کردۆتە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ئۆدێسا. سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا توانی یەکێک لەو مووشەکانە لەناوببات و ئەوی دیکەش بەر ناوچەیەکی کراوە کەوتووە. تا ئێستا وردەکاری زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *