شەهید بوونی دوو گەنجی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ
پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 23:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=16953
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوو گەنجی فەلەستینی دوای هێرشێکی بەرفراوانی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی ڕۆژئاوا شەهید بوون.
سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ڕایانگه‌یاند، له هێرشی هێزه داگیركه‌ره‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئوم ئه‌لشه‌رایت له ئه‌لبیره، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان گه‌نجانی توڕه و هێزه زایۆنییه‌كاندا ڕوویدا، یەزن عەفانە دانیشتووی کەمپی قەلندیا دوای برینداربوونی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری ڕامەڵڵا شەهید بوو.
لە لایەکی دیکەوە، سامر خالد، دانیشتووی کەمپی ئاوارەکانی ئەلعەین، بەهۆی برینداربوونی لە هێرش بۆ سەر کەمپی بالاتا لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس شەهید بوو.
لێدوانەکان