کۆبوونەوەی سێ قۆڵی پاشینیان، عەلیێڤ و میشێل لە برۆکسل + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 14:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=16943

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان و نیکۆڵ پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئاب بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارڵز میشێل، لە بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوە.

تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە چوار کاتژمێرییە کە لە پشت دەرگای داخراوەوە بەڕێوەچوو، بڵاونەکراوەتەوە.

یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات ڕۆڵێکی چالاکتر لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەدا بگێڕێت و وێڕای کێبڕکێ لەگەڵ ڕووسیا، تەحەدای پێگە و هەڵوێستی ڕووسیا وەک نێوەندگیری سەرەکی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی قەفقازدا بکات. هەر بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووسیا لە وەڵامی ئەم هەنگاوەی ئەوروپا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كانی نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا ساز بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *