ئامادەیی حەشدی شەعبی بۆ شکستی هەر پیلانێکی دەرەکی

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 12:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=16940

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، حەشدی شەعبی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە نزیکبوونەوەی رێپێوانی ئەربەعینی حوسێنی جەختیکردەوە کە بۆ شکستی هەر پیلانگێڕییەکی دەرەکی ئامادەیە.

لە بەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی حەشدی شەعبی پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ کوژرانی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە رووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوو بە رێبەری ڕەوتی سەدر و سەرکردەکانی دیکە و گەلی عێراق راگەیاند.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە نزیکبوونەوەی رێپێوانی ئەربەعینی حوسێنی (ع) هاتووە: ئێمە بەردەوام ڕێگای گیانفیدایی و خزمەت بەو پرۆژەی کە حەشدی شەعبی بەو بۆنەوە دامەزرا، درێژەپێدەر دەبین و بۆ شکستی هەر پیلانێکی دەرەکی لە ڕێگای پیلانگێڕان و بەکرێگیراوانی ئەوانەوە ئامادەین و جەخت لە سەر بەردەوامی هاوکاری خۆمان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمی پیرۆزی چلەی ماتەمینی حوسێنی دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “سومریە نیوز” حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی رێوڕەسمێکی ماتەمینی بۆ شەهیدانی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو ئەنجام دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *