دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی نێوان حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە یەمەن

پێنجشەممە 1 ئه‌یلول 2022 - 10:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=16929

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە پاڵپشتی ئیمارات لە پارێزگاکانی ئەلمەهرە و حەزەرمەوت ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەدژی حیزبی ئیسڵاح دەکات.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، فەرماندەکانی حیزبی ئیسڵاح هێزی پشتیوانیی تازەیان ڕەوانەی ناوچەی ئەلعەبر لە ڕۆژئاوای پارێزگای حەزەرمەوت کردووە و موشەک هەڵگر و تۆپخانەکانیان لەو گردانە جێگیر کردووە کە دەڕوانێتە بیابانی ئەم ناوچەیە. لە ئێستادا هیچ ململانێیەکی ئەوتۆ لەم میحوەرەدا رانەگەیێنراوە، بەڵام پێکهێنانی هێڵی بەرگریی حیزبی ئیسڵاح لە ئەلعەبر ئەگەری دروستبوونی ململانێیەکی جددی لە نێوان ئەم گروپە و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئیمارات زیاتر دەکات.

لە لایەکی دیکەوە ئیمارات بە هاوکاری ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور، سەرقاڵی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەربازی نوێ لە پارێزگای ئەلمەهرە بە ناوی “نوخبەی ئەلمەهرە و بەرگریی ئەلمەهرە”ـیە. خالد سەعید تەها، فەرماندەی سەربازیی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای ئەلمەهرە، ئەم کارەی بە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری باشوور زانی و، بە ئاماژەدان بە بەیاننامەی کۆبوونەوەی ئەم دواییەی شێخ و کەسە دیارەکانی هۆزەکانی ئەلمهرە، بە نوێنەرایەتی لەوانەوە داوای دەرکردنی گروپە چەکدارەکانی لایەنگری حیزبی ئیسڵاحیان لە پارێزگای ئەلمەهرە کرد. هەرچەندە هۆزەکانی ئەلمەهرە لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا جەختیان لە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە بیانییەکان کردەوە و دواتر داوای یەک دەنگی لە دژی ئەوانیان کرد، بەڵام ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بە گۆڕینی ئەم پرسانە، داوای ڕاگرتنی پرۆسەی کۆکردنەوەی هێز و هاندانی خەڵک بۆ گرتنەبەری رێوشوێن دژی حیزبی ئیسڵاح و کۆنترۆڵی ناوچە نەوتییەکانی پارێزگای ئەلمەهرەیان کرد.

لە پارێزگای ئەبیەن، هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە فەرماندەیی موختار نوبی چوونەتە ناو ئیدارەی لودر و تا ئێستاش هیچ ململانێیەکی لە نێوان هۆزەکانی لایەنگریی حیزبی ئیسڵاح و ئەو هێزانەدا ڕووی نەداوە. دۆخی پارێزگای شەبوە نەگۆڕاوە و میدیاکانی حیزبی ئیسڵاح رایانگەیاندووە كە ئامادەكاری بۆ هێرشێک دەکەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری عەتەق لە دەستی عەواد بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی پارێزگاری شەبوە.

سەرەڕای کەمبوونەوەی ململانێکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، هێشتا دەسەڵاتی حیزبی ئیسڵاح لە دابەزین و دەسەڵاتی گروپەکانی سەر بە ئیمارات لە زیادبووندایە. حیزبی ئیسڵاح بە وەڵام نەدانەوە بە پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ ئەنساروڵڵا، جگە لە مسۆگەر کردنی کەوتنی خۆی، خواستی ڕۆژئاواییەکان و ئەنجومەنی ئینتقالی باشووری یەمەن بۆ جێبەجێکردنی پلانی دابەشکردنی یەمەن زیاتر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *