ناردنی هێزی نوێی ئەمریکی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 15:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=16883

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئه‌مریکا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕاوێژکار و کرێکارانی له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن، ژمارەیەک سه‌ربازی دیکەی بۆ پارێزگای حەزەرمەوت نارد.

دوابەدوای پەرەسەندنی ململانێ و نائەمنیەکانی ئەم دواییەی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕاوێژکار و کرێکارانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی یەمەن زیاتر کردووە. لەم پێوەندییەدا ئەمریکا و بەریتانیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دەیان سەربازییان لە بنکەی سەربازیی پەراوێزی فڕۆکەخانەی ئەلغەیزە جێگیر کردووە. بەپێی لێدوانی سەرچاوە ناوخۆییەکان، بە گێڕانەوە لە کارمەندانی فڕۆکەخانەی ئەلغەیزە، ئەمریکییەکان تەنیا لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ئاب زیاتر لە ٢٠ سەربازییان بۆ ئەم فڕۆکەخانەیە گواستۆتەوە. بڕیارە ئەم هێزانە بنێردرێن بۆ دابینکردنی ئاسایشی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای حەزەرمەوتی یەمەن.

پلانی گەشەپێدانی فڕۆکەخانەی ئەلغەیزە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە جێبەجێ کراوە، بە ڕۆڵی جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا و فرانسیس تاونسێند ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کریستوفر هێنزێل باڵیۆزی ئەمریکا لە یەمەن و بە وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودیە. ئەم بنکەیە بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵی هەواڵگری و ئاسایشی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی یەمەن دروستکراوە و لەلایەن سەرباز و ڕاوێژکارانی ئەمریکا و بەریتانیا و سعوودیەوە بەکاردەهێنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *