پێشهاتەکانی سووریا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢

سێشەممە 30 ئاب 2022 - 18:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=16860

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێکانی نێوان بەرەی خۆڕاگری و سوپای ئەمریکا لە سووریا، زیاتر لە ٨٠ بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لە رێگەی دەروازەی نایاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.

١- حەلەب:
– لە ٢٩ی ئاب، شاری تل رەفعەت لە هێرشێكی تۆپخانەیی هێزە چەكدارەكانی سەر بە تورکیا کرایە ئامانج.
– لە ٢٧ی ئاب، چەند شوێنێکی شاری مارع لەلایەن هێزە کوردییەکان بە مووشەک هێرش کرایە سەر.

٢- ئیدلب:
– لە ٣٠ی ئاب، پێگەکانی چەکدارەکان لە نزیک “ئەلباڕە”، “سفۆهەن”، “ئافس” لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ٢٩ی ئاب، دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکان لە پارێزگای ئیدلب کوژران.
– لە ٢٧ی ئاب، پێگەکانی چەكدارەكانی گوندی غانیە بە هێرشی تۆپخانەكانی سوپای سووریا كرانە ئامانج.

٣- دەرعا:
– لە ٣٠ی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی سووریا بڕێکی زۆر چەکیان دۆزیەوە کە لەلایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە لە پەراوێزی شاری دەرعا بەجێماوە.
– لە ٢٦ی ئاب، سەربازێکی سوپای سووریا لە پارێزگای دەرعا گیانی لەدەست دا. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

٤- دێرەزوور:
– لە ٣٠ی ئاب، چەند چەکدارێکی نەناسراو خاڵی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە شاری بەسیرە کردە ئامانج.
– لە ٢٧ی ئاب، یەکێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی ئەلسوور لە باکووری دێرەزوور بە ناوی “یاسین بیلال الناسر” لەلایەن داعشەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات تیرۆر کرا.

٥- رەققە:
– لە ٢٧ی ئاب، چەكدارانی سەر بە توركیا لە هێرشێکی تۆپخانەیی رێگای M4 و دەوروبەری عەین عیسایان كردە ئامانج.
– لە ٢٨ی ئاب، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی تەبەقە لە ڕۆژئاوای شاری رەققە گیانی لەدەست دا.

٦- حەسکە:
– لە ٢٨ی ئاب، بۆمبێكی چێنراو لە رێگای ئۆتۆمبێلی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رێگای نێوان ئەلشەدادی و مێركەدە لە باشووری حەسەكە تەقییەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.
– لە ٢٨ی ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ناوچەی رێمیلان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.
– لە ٢٧ی ئاب، پێگەکانی هێزە کوردییەکان لە گوندی تەل ئەللبن لە باکوری حەسکە بە هێرشی تۆپخانەیی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کرایە ئامانج.

٧- دیمەشق:
لە ٢٩ی ئاب، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی قەتیفەی پارێزگای دیمەشق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٨- حەما:
لە ٣٠ی ئاب، سوپای سووریا بە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی چەکدارانی لە گوندەکانی ئەلعەنکاوی و قلیدین لە حەما کردە ئامانج.

٩- زیاتر له ٨٠ بارهەڵگرى سەر بە هاوپەیمانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە و لە رێگەی دەروازەی یاسایی ئەلوەلیدەوە چوونە ناو بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا.

١٠- لە ٢٨ی ئاب، كه‌شتییه‌كی ئێرانی كه‌ ٥ هه‌زار ته‌ن مازۆت ( بەرهەمێکی نەوتی خاو)ی هه‌ڵگرتبوو، گەیشتە به‌نده‌ری ​​بانیاسی سووریا.

١١- لە ٢٨ی ئاب، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: چەكدارەكان ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلكردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *