کەشتی فڕۆکەهەڵگری بەریتانیا لەکار کەوت!

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 20:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=16827

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کەشتی فڕۆکەهەڵگری بەریتانی HMS Prince of Wales کە ناوی شازادەی وێڵزی تەمەن ٧٣ ساڵ و شازادەی جێنشینی بەریتانیایە، لە یەکەم ڕۆژی ئەرکی تایبەتی خۆیدا لەکار کەوت.

ئەم کەشتییە ٦٥ هەزار تۆنیە، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری بەریتانیایە و ئەم ئەرکە بە یەکەم ئەرکی دادەنرێت.

وتەبێژی هێزی دەریایی شاهانە وێڕای ڕاگەیاندنی لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە، ئەم ڕووداوەی بە “کێشەیەکی تەکنیکی” ناوی برد. لە ئێستادا ئەم کەشتییە فڕۆکە هەڵگرە سێ ملیار پاوەندیە کە لە ساڵی ڕابردووەوە بەکار دەهێنرێت، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی وایت پەکی کەوتووە.

ماڵپەڕی هەواڵی بەریتانیای دیفێنس جۆرناڵ (UK Defence Journal) کە گرنگی بە پرسەکانی بەرگری دەدات، ڕایگەیاندووە کە پەروانەی لای ڕاستی کەشتیی فڕۆکەهەڵگرەکە زیانی بەرکەوتووە و پێدەچێت بەهۆی ئەم کێشەیەوە گەشتی کەشتییەکە بۆ ماوەیەک دوابکەوێت.

بڕیار بوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری HMS Prince of Wales لە یەکەم گەشتی خۆیدا بۆ نیویۆرک فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەمی F35 وەربگرێت و دەست بە بەکارهێنانی بکات. شوێنی دیکە کە ئەم کەشتیە بڕیار وابوو گەشتی بۆ بکات، هالیفاکس لە کەنەدا و دواتر بەرەو دەریای کاریبی بوو کە بەم هۆیەوە پلانی گەشتەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *