یەمەن هۆشداریی بە ئیسرائیل دەدات: هەر دەستدرێژییەک رووبەڕووی وەڵامێکی گونجاو دەبێتەوە

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 19:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=16824

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) هۆشدارییان بە رژێمی زایۆنیستی دا لە هەر گەمژەییەک لە دژی یەمەن و جەختیان کردەوە هەر هێرشێکی ئەم رژێمە رووبەڕووی وەڵامێکی گونجاو دەبێتەوە.

دوابەدوای بانگەشەکانی میدیا و دەسەڵاتدارانی رژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە شاری سەنعا، هێزە چەکدارەکانی یەمەن (ئەنساروڵڵا) بە شێوەی فەرمی هۆشداریان بە ئیسرائیل دا. لەم بەیاننامەیەدا کە میدیاکانی ئەنساروڵڵا بڵاویان کردووەتەوە، هاتووە: «جموجۆڵەکانی زایۆنیستەکان لە دژی وڵاتەکەمان شتێکی تازە نییە، چونکە هەواڵ و زانیاری زۆر لە ساڵانی ڕابردوو لەبەردەستدایە کە باس لە پشتیوانیی زایۆنیستەکان لە دەستدرێژیکردنە سەر یەمەن و هاوکاری نەیارانی شوڕشی گەلی یەمەن دەکات.

گەل و نیشتمانە خۆشەویستەکەمان و هێزە چەکدارەکان، بە ڕوحیەی جیهادی بۆ بەرگریکردن لە پیرۆزیەکان و وڵات، ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکیان هەیە.

لێدوانی دوژمنکارانەی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕادە و ئاستی دوژمنایەتی زایۆنیستەکان بەرامبەر بە یەمەنی سەربەخۆ و ئازاد نیشان دەدات. هەمان ئەو وەهمەی کە لە سەرەتای شەڕی یەمەن لە مێشکی بەکرێگیراوانی واشنتۆن لە ڕیاز و ئەبوزەبی دروست بوو، وای لێکردوون خۆیان لەبەردەم ئەو خەڵکە موجاهید و ئیماندارەدا ببینن کە تەنها لەبەردەم خودای گەورەدا چۆک دادەنێن. بۆیە یەمەنی ئازاد، سەربەرز و خۆڕاگر لە بەرامبەر هەر گەمژەییەک کە لەوانەیە لە دوژمنی زایۆنیستیەوە ڕووبدات، بێ هەڵوێست نامێنێتەوە. هێزە چەکدارەکان هۆشداری دەدەنە دوژمنی زایۆنی لە ئەنجامدانی هەر گەمژەییەک، چونکە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر یەمەن رووبەڕووی وەڵامێکی گونجاو دەبێتەوە. هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەر ساتێکدا بۆ هەر بژاردەیەک ئامادەن کە سەرکردەکەمان بڕیاری لەسەر بدات و دوژمنی ئیسرائیلیش دەبێت ئەم هۆشدارییە بە جددی وەربگرێت. یەمەن بە پاڵپشتی ڕێبەر و گەل و هێزە چەکدارەکانی، لە وەڵامی هەرچەشنە دەستدرێژییەک، لە هێرشی توند و پڕ لە ئازار بۆ سەر دوژمنی زایۆنیستی درێغی ناکات.»

کاردانەوەی کەم وێنەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەرامبەر بە شەڕی میدیایی و دوژمنکارانەی ئیسرائیل لە دژی یەمەن پەیوەندی بە پێشهاتەکانی لوبنان و فەلەستینەوە هەیە. فشار و تەنانەت شەڕکردن لە چەند میحوەرەوە بەهێزی بەرەی خۆڕاگری و لاوازی میحوەری ڕۆژئاوا و عەرەبییە. بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ هێرشەکانی خۆڕاگری لە چەند میحوەرەوە نییە و ئەگەر هەر شەڕێک ڕووبدات، دۆڕاوی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *