پێشهاتەکانی عێراق، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا، كشانەوەی خۆی لە چالاكییە سیاسییەكان و داخستنی زۆربەی دامەزراوەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر راگەیاند.
١- بەغدا:
لە ٢٨ی ئاب، بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆمار و مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا كۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆیەكی جدی و كاریگەر بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسیی ئەم وڵاتە کردەوە.
٢- نەینەوا:
بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا کوژرانی چوار فەرماندەی مەیدانی داعش لە بۆسەیەکی هێزەکانی ئەو رێکخراوە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش راگەیاند.
٣- سلێمانی:
لە ٢٨ی ئاب، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هێرشێکی مووشەکییان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناوچەی قادر کەرەم پووچەڵ کردەوە.
٤- کەرکوک:
لە ٢٧ی ئاب، بەشی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستپێكردنی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی پۆڵا”ی لە كەركوک راگەیاند. لەم ئۆپەراسیۆنەدا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق هێرشیان کردە سەر چەندین ئامانج.
٥- ئەنبار:
لە ٢٦ی ئاب، بەشی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئێف-١٦ی عێراق، دوای وەرگرتنی زانیاریی وردی ئەمنی لە دەزگا هەواڵگرییەكان، بارەگایەكی گرنگی تیرۆریستانی داعشیان لە نزیک ناوچەی “ئەبو موقانیر” لە باكووری ناوچەی حەباب بۆردومان كرد. لەم هێرشانەدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
٦- دیالە:
لە ٢٦ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بارەگای سوپای عێراق لە گوندی ئەلبیجات لە باشووری قەزای کەنعان، حەوت سەربازی عێراقی شەهید و بریندار بوون.
٧- مسیان:
لە ٢٨ی ئاب، ماڵی رائد مالیكی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری ئەلعەمارە ناوەندی پارێزگای میسان بە هێرشێكی چەكداری كرایە ئامانج. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
٨- لە ٢٧ی ئاب، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە پێشتر گروپێک رێگرییان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار كرد و رایگەیاند، ئەمڕۆش گروپێكی دیكە رێگری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن و هەردووکیان پشت بە یاسا دەبەستن.
٩- له ٢٨ی ئاب، زیاتر له ٨٠ بارههڵگری سهر به هاوپهیمانی ئهمریكی له سنووری هەرێمی كوردستانی عێراقهوه و له رێگهی دهروازهی نایاسایی ئهلوهلیدهوه چونه ناو بنكهكانی ئهمریكا له سووریا.
١٠- له ٢٧ی ئاب، مستهفا كازمی، سهرۆک وهزیرانی عێراق له وتارێكدا كه ئاڕاستهی سهرجهم لایهن و گروپه سیاسییهكان كردبوو، رایگهیاند، پێویسته ههموو لایهک بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەمنی واز لە هەندێک له داواكارییهكانیان بێنن و دەست بە دانوستان بکەن.
١١- لە ٢٩ی ئاب، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدری عێراق بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا، كشانەوەی خۆی لە چالاكییە سیاسییەكان و داخستنی دامەزراوەکانی سەر بە ڕەوتی سەدر راگەیاند.
١٢- ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەو هێزانەی ڕەتکردەوە.
١٣- له ٢٩ی ئاب، فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق بۆ كۆبوونهوه لهگهڵ بهرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە تاران.
لێدوانەکان