کاردانەوەی پاکستان بەرامبەر بە لێدوانەکانی تاڵیبان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە وەڵامی لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان سەبارەت بەکارهێنانی ئاسمانی پاکستان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: بانگەشەی ئەو بەرپرسەی تاڵیبان جێگەی نیگەرانییە و پێچەوانەی نۆرمە دیپلۆماسییەکانە.
بە گوێرەی میدیاکانی پاکستان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی مەلا یەعقوب موجاهید وەزیری بەرگری بە وەکالەتی حکومەتی تاڵیبان لە دژی پاکستان نیشان دا.
“عاسیم ئیفتیخار” وتی: پاکستان زۆر نیگەرانە لە لێدوانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئاسمانی پاکستان لە ئۆپەراسیۆنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكرد: لەکاتێکدا هیچ بهڵگهیەک نییە، وهک خودی وهزیری تاڵیبان دانی پێدا ناوه، ئهم جۆره بانگەشانه گریمانهییانه زۆر بهداخه و دژی نۆرمهكانی ڕەفتاری دیپلۆماسییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان جەختی کردەوە: ئیسلام ئاباد پابەندە بە ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتان و لە هەمان کاتدا داوای لە حکومەتی ئێستای ئەفغانستان دەکات کە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ بکەن، لەوانە ڕێگە نەدان بە تیرۆریستەکان بۆ خراپ بەکارهێنانی خاکی ئەفغانستان و هێرشکردنە سەر ئەو دیوی سنوورەکان.
ڕۆژی یەکشەممە، مەلا یەعقوب موجاهید داوای لە پاکستان کرد ڕێگە نەدات لەو وڵاتەوە دەستدرێژی بکرێتە سەر ئاسمانی ئەفغانستان.
ناوبراو هەروەها وتی: بەپێی زانیارییەکانمان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە پاکستانەوە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئاسمانی ئەفغانستان. داوا لە پاکستان دەکەین ڕێگە نەدات خاکەکەی دژی وڵاتەکەمان بەکاربهێنرێت.
لێدوانەکان