پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، میدیاکانی ئوردن لە دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و حکومەتی رزگارکردنی یەمەن لە عەممانی پایتەختی ئوردن و رێککەوتن لەسەر کردنەوەی تەواوەتی گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژانە و گەڕانەوەی سەرجەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا بەبێ دەستێوەردانی وڵاتێکی تر هەواڵی دایەوە.
١- شەبوە:
– لە ٢٦ی ئاب، چەند چەكدارێكی نەناسراو (پێدەچێت چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح بن) بنكەی پشكنینی هێزەكانی پاراستنی شەبوە ـیان لە ناوچەی شەقیر لە ئیدارەی عەین تۆپباران كرد.
– عەوەز بن ئەلوەزیر ئەلعەولەقی، پارێزگاری شەبوە لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا لەڕێگەی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای عەتەق-نەساب رزگاری بوو.
– بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بەمزوانە کۆنترۆڵی دەروازەی سنووریی ئەلوەدیعیە ڕادەستی هاشم ئەلئەحمەر دەکەن.
٢- ئەبیەن:
– عەمید موختار نەوبی رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەبیەن تا کێوماڵکردنی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەم پارێزگایە و ناوچەکانی باشووری یەمەن بەردەوام دەبێت.
– عەمید جەنەڕاڵ عەلی ئەلکازمی، فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای ئەبیەن، کۆنترۆڵی شاری زنجباری ناوەندی پارێزگای ئەبیەن راگەیاند.
٣- سەنعا:
– لە ٢٧ی ئاب، میدیاکانی ئوردن لە دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و حکومەتی رزگارکردنی یەمەن لە عەممانی پایتەختی ئوردن و رێککەوتن لەسەر کردنەوەی تەواوەتی گەشتە ئاسمانییەکانی رۆژانە و گەڕانەوەی سەرجەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سەنعا بەبێ دەستێوەردانی وڵاتێکی تر هەواڵی دایەوە.
– عەبدولوەهاب یەحیا ئەلدەرە، وەزیری گواستنەوەی حکومەتی رزگاری یەمەن وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئامادەیی تەکنیکی و ئەمنی فڕۆکەخانەی سەنعا، زیاکردنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سەنعا لە مەرجە نوێیەکانی ئاگربەستدا پشتڕاستکردەوە.
٤- مارب:
لە ٢٨ی ئاب، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە ناوچەی وادی عوبەیدە لە رۆژهەڵاتی شاری مارب هێرشیان کردە سەر فەرماندەیەکی گروپی قاعیدە.
٥- عەدەن:
– كۆنترۆڵی كۆشكی مەعاشیق (کۆشکی سەرۆكایەتی كۆمار) رادەستی هێزە چەكدارەكانی ئەنجوومەنی ئینتیقالی باشوور كرا. ههروهها یەکەم فرقە لە پاسهوانانی سهرۆكایهتی كه كوڕی عهبدربە مهنسوور هادی سهرۆكایهتی دهكرد، پهیوهندییان به كهتیبهكانی ئهلعهسیفە سهر به ئهنجومهنی ئینتیقالی باشوور کرد.
– فادی حەسەن باعوم لە شاری عەدەن لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی باشوور (الحرک الجنوبی) کۆبووەوە.
٦- حودەیدە:
– کۆمپانیای نەوتی یەمەن دەستبەسەرداگرتنی کەشتیی تیارا هەڵگری سووتەمەنی لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە لە دەریای سوور راگەیاند.
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٣١ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
٧- هێزی دەریایی سوپای ئێریتریا ١٣٩ ماسیگری یەمەنیان بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی نایاسایی لە دەریای سوور دەستبەسەر کرد. ئەم کەسانە دانیشتووی دوو ناوچەی ئەلموخا لە پارێزگای تەعەز و ئەلخوخە لە پارێزگای حودەیدە بوون و لە کاتی ڕاوکردنی ماسی لە ئاوەکانی یەمەن دەستبەسەر کراون. حکومەتی دەستلەکارکێشاوە هێشتا کاردانەوەی بەرامبەر بەم پرسە نەبووە، بەڵام بەشی ڕاوەماسی (بە سەرپەرشتی حکومەتی ڕزگاری یەمەن) ئەم کارەی شەرمەزار کردووە و داوای ئازادکردنی سەرجەم ماسیگرەکانی یەمەنی کردووە.
لێدوانەکان