گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٦مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 20:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=16786

هێرشی هێزەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ناوچەی تاوریجسک لە پارێزگای خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکرانیا بەرپەرچدرایەوە. لەم نێوەندەدا هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە و پێکدادانەکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامە.

سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردە سەر پێگەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی نۆڤاکاخۆڤکا لە پارێزگای خێرسۆن. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانیا، هێرشەکە بە موشەک هەڵگری هیمارسەوە (HIMARS) بۆ سەر کۆگای چەکی ڕووسیا لە نزیک کارگەی سوکیل ئەنجامدراوە.

یەکێک لە میدیاکانی نەمسا ئیدیعای کوشتنی ناتالیا ڤوکی بکوژی ئۆکراینیی داریا دوگین کچی ئەلێکساندەر دوگینی فەیلەسوف و ناسیۆنالیستی بەناوبانگی ڕووسی کرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڤوک کە بە چەقۆ کوژرا بوو، تەرمەکەی لە هۆتێلێکدا دۆزراوەتەوە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا خرایەوە خوارەوە. ئەوەی دیارە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تری ئۆرلان جیاوازە، وە پێدەچێت لە زنجیرەیەکی تری ئۆرلان بێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا دروستکراوە. میدیاکانی ئۆکرانیا تا ئێستا وردەکاری شوێن و کاتی تێکشکاندنی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەیان نەخستووەتەڕوو.

– سوپای ڕووسیا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ئاسمانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیای ڕاگەیاند. مەبەستی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لێدانی دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی ئەتۆمی بەکارهاتوو بووە.

– سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری سارنی سەر بە پارێزگای ریڤنێ.

ئەم بەشە نوێدەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *