مەکێنزی: شەڕی ئەفغانستان بۆ چوار حکومەتی ئەمریکا شکستێک بوو

یەکشەممە 28 ئاب 2022 - 09:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=16712

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فەرماندەی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی سێنتکۆم دانی بەوەدانا کە شەڕی ئەفغانستان لە دوو دەیەی ڕابردوودا بۆ چوار حکومەتی ئەمریکا شکستێک بووە.

فرانک مەکێنزی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی ئەمریکی سێنتکۆم دانی بەوەدانا کە شەڕی ئەفغانستان شکستێک بووە بۆ چوار حکومەتی ئەمریکا لە دوو دەیەی ڕابردوودا و ئەم شکستەی بە “شکستی سەربازی و دیپلۆماسی” ناوبردووە.

ماڵپەڕی پاکستان تودەی لە زاری مەکێنزیەوە بڵاویکردووەتەوە کە هۆکاری شکستهێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە “پاکستانییەکان هەرگیز باوەڕیان بەوە نەبووە ئەمریکا بمێنێتەوە، بەڵکو هەمیشە پێیان وابوو کە دەڕۆن”.

سەرۆکی پێشووی سێنتکۆم رایگەیاند کە تاڵیبان هەمیشە پەناگەیەکی سەلامەتی لە پاکستان هەبووە و واشنتۆن لە دوو دەیەی بەناو “جەنگی دژی تیرۆر” هەرگیز نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات یان لەگەڵ ئیسلام ئاباد لەمبارەیەوە بگاتە ڕێککەوتن.

مەکێنزی وتیشی: نازانم ئایا دەتوانرێت ئه‌فغانستان به‌ مۆدێلی رۆژئاوایی به‌ڕێوه‌ ببرێت؛ بەڵام دەزانم ئەفغانستان دەتوانرێت بە مۆدێلێکی لۆکاڵی بەڕێوە ببرێت. بەڵام ئێمە زۆر کەم گرنگیمان بە راستییەکانی ئەفغانستان لە گۆڕەپانەکەدا داوە.

ناوبراو بە بانگەشەی ئەوەی کە ئەفغانستان هێشتا سەکۆیەکە بۆ هەڕەشەکردن لە ئەمریکا، وتی کە هێشتا زووە بڵێین لەم وڵاتەدا چی ڕوودەدات.

بە وتەی ناوبراو، ئەو گروپە توندڕەوانەی کە لەلایەن تاڵیبانەوە پاڵپشتی دەکرێن، مەترسی نوێ بۆ سەرکردایەتی داهاتووی ئەمریکا دروست دەکەن.

فرانک مەکێنزی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا مانگی نیسانی ٢٠٢٢ سەرۆکایەتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای کردووە.

لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١، ئەمریكا بە تەواوی کشانەوەی خۆی لە ئەفغانستان راگەیاند و كۆتایی بە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەم وڵاتە هێنا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *