پێشهاتەکانی سووریا، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی نائەمنی و تیرۆری ئامانجدار لە پارێزگای درعا، شەش ئەندامی پێشووی هێزە چەکدارەکان لەلایەن کەسانی چەکداری نەناسراوەوە کوژران.
١- حەلەب:
لە ٢٤ی ئاب، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک لە شاری تەل رەفعەت لە باکوری شاری حەلەب. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ کەس کوژران.
۲- ئیدلب:
– لە ٢٤ی ئاب، سێ ئهندامی هێزه چهكدارهكان بههۆی تهقینهوهی مینێک له نزیک شاری سهراقب کوژران.
– لە ٢٦ی ئاب، پێگەکانی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەکانی کەنسەفرا و حەرش بێنین لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
٣- دەرعا:
– لە ٢٤ی ئاب، یهكێک له ئهندامانی پێشووی هێزه چهكدارهكان له شارۆچكهی ئهلجیزه لە پارێزگای دهرعا، له لایهن چهكدارانی نهناسراوهوه تیرۆركرا.
– لە ٢٥ی ئاب، بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری یادودە، ٥ کەس لە ئەندامانی پێشووی هێزە چەکدارەکان تیرۆر کران. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە
٤- دێرەزوور:
– لە ٢٥ی ئاب، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریكا لە كێڵگە نەوتییەکانی ئەلعومەر بە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
– لە ٢٤ی ئاب، بنكهی هێزەکانی ئەمریکا له دامەزراوە غازییەکانی كۆنكۆ له باكووری دێرهزوور به هێرشی موشهکی له لایهن گروپه خۆڕاگرییەکانەوە كرایه ئامانج. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن بارەگای رۆژئاوای ئاسیای سوپای ئەمریکا (CENTCOM)ەوە بڵاوکراونەتەوە، لەم هێرشانەدا سێ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.
– لە ٢٣ی ئاب، بارەگای سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا هێرشی ئاسمانی سوپای ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سەر بەو هێزانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند.
– لە ٢٣ی ئاب، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رێگای ئەلکەسرا لە رۆژئاوای دێرەزوور، دوو کەس لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كوژران و چەند کەسی دیكەش برینداربوون.
٥- رەققە:
– لە ٢٦ی ئاب، دوو ئەندامی سوپای سووریا بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک شاری عەین عیسا بریندار بوون.
– لە ٢٧ی ئاب، بههۆی تهقینهوهیهک لهسهر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای سووریا له ناوچهی زامله لە پارێزگای رهققه، دوو ئهندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا.
٦- حەسکە:
– لە ٢٤ی ئاب، هێزە چەکدارەکان بە پاڵپشتی تورکیا لە هێرشێکی تۆپخانەییدا گوندی “ام الکیف”یان لە نزیک شاری “تل تەمر” کردە ئامانج.
– لە ٢٤ی ئاب، پێگەی هێزە کوردییەکان لە گوندی جەتڵ لە نزیک ئەلدرباسیە لە باکوری حەسکە لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج.
– لە ٢٥ی ئاب، دەوریەیەکی سەربازی هاوبەش لە نێوان ڕووسیا و تورکیا لە ناوچەی دەرباسیە ئەنجامدرا.
– لە ٢٦ی ئاب، هێزەكانی ئاسایش دۆزینەوەی چوار بنكەریان لەناو كەمپی ئەلهول راگەیاند. ئەم بنکانە لەلایەن شانە نهێنییەکانی داعشەوە دروستکراون.
– لە ٢٧ی ئاب، هێزەكانی سوریای دیموكرات ٢٧ كەسیان لە كەمپی ئەلهول لە رۆژهەڵاتی حەسەكە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیر کرد.
٧- لە ٢٥ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی ژمارهیهک موشهکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگاکانی حهما و تەرتوسی سووریا کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو کەسی مەدەنی و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
٨- وهزارهتی بهرگری ڕووسیا لە لەناوبردنی ٩ مووشەک لە کۆی ٢٠ مووشەکی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی لە هێرشی ئەم دواییەی ئەو رژێمە بۆ سەر پارێزگاكانی حهما و تەرتوس لهلایهن سیستەمی بهرگری ئاسمانی سووریا هەواڵی دایەوە.
٩- لە ٢٦ی ئاب، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی شەش کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەكانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و لقی زەیتون راگەیاند.
١٠- لە ٢٦ی ئاب، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: چەكدارەكان ٤ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلكردووە.
لێدوانەکان