پێشهاتەکانی ئاسیای ناوەڕاست، ٢٦ی ئاب ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تاجیکستان سەبارەت بە هاوکاریی ستراتیژی بۆ پێکهاتە ئەمنییەکانی تاجیکستان لە شاری دوشەنبێی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
ئەفغانستان:
١- پەنجشیر:
– لە ١٩ی ئاب، سەرچاوە ناوخۆییەکان رایانگەیاند کە دەیان چەکداری جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستان بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود نێردراون.
– لە ٢٠ی ئاب، چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی پیشغۆر لە شاری خەنج، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر پێگەكانی هێزەكانی ئەحمەد مەسعود دەستپێكرد.
– لە ٢٠ی ئاب، مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە، رێبەری تاڵیبان، مەلا عەبدولقەیوم زاکیر، بریکاری وەزیری بەرگری ئەم گروپەی، بۆ پۆستی بەرپرسی شەڕ لە میحوەرەکانی پەنجشیر و بەغلان، و مەلا تەیب حەقانی بۆ پۆستی فەرماندەی ئاسایش لە پەنجشیر دەستنیشان کرد.
– لە ٢١ی ئاب، وەزارەتی بەرگری تاڵیبان سزای هەڵهاتن لە بەرەکانی شەڕ لە پارێزگاکانی پەنجشیر و بەغلان ٢٠٠ هەزار ئەفغانی (٢٥٠٠ دۆلار)ی بە پارە و شەش مانگ زیندانی دیاری کرد.
– لە ٢١ی ئاب، ژمارەیەک چەكداری تاڵیبان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێكی هەڵگری چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی گێرگۆتی لە شاری راخێ، كوژران و برینداربوون.
– لە ٢٢ی ئاب، چەکدارانی تاڵیبان ئامادەیی “شەهید مەلیک میرزا”یان لە گوندی شەهید میرزا لە شارۆچکەی دەرێ داخست و کردیان بە بنکەیەکی سەربازی.
– لە ٢٢ی ئاب، چهكدارانی تاڵیبان له گوندی عومهرهز لە شارۆچكهی خهنج، زیاتر له سهد هاووڵاتییان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئەحمەد مەسعود دهستگیر و ئهشكهنجهیان دا.
– لە ٢٢ی ئاب، هێزەكانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان كردە سەر كاروانی چەكدارانی تاڵیبان بە فەرماندەیی مەلا عەبدولقەیوم زاكر بریكاری وەزارەتی بەرگری تاڵیبان لە چیاكانی تەنبنە و پیشغۆر لە شارۆچکەی خەنج.
– لە ٢٢ی ئاب، ژمارەیەک چەكداری تاڵیبان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێک كە چەكدارانی تاڵیبانی هەڵگرتبوو لە گوندی مەلاخیل لە شارۆچکەی راخێ، كوژران و برینداربوون.
٢- تەخار:
– لە ٢٣ی ئاب، هێزەكانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان كردە سەر پێگەكانی چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی ئەنجیرستان لە شاری ئیشكمەش و ناوچەی چمەن خەسدە لە شارۆچکەی فەرخار.
– لە ٢٤ی ئاب، هێزەكانی ئەحمەد مەسعود هێرشیان كردە سەر بنكەی چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی شولەش لە شاری نەمەک ئاب.
٣- بهغلان:
– لە ٢٠ی ئاب، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە گوندی تەغانک لە شارۆچکەی پۆل حیسار، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان کوژران و بریندار بوون.
– لە ٢٣ی ئاب، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزەكانی ئەحمەد مەسعود و چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی هەزار لە شارۆچکەی نەهرین، دوو چەكداری تاڵیبان و یەكێک لە فەرماندە مەیدانیەكانی هێزەكانی ئەحمەد مەسعود بە ناوی “مەولانا ئەمارەدین” كوژران.
٤- بەدەخشان:
لە ٢٠ی ئاب، بیست چەکداری تاڵیبان لە بنکەی مەشقی سوپای تاڵیبان لە شاری فەیز ئاباد هەڵهاتن.
٥- کابوڵ:
– لە ٢١ی ئاب، بە فەرمانی رێبەری تاڵیبان، “زەبیحوڵا موجاهید” لە بریكاری وەزارەتی راگەیاندن و رۆشنبیری تاڵیبان دوورخرایەوە و “حەیاتوڵڵا موهاجێر فەراهی” جێگەی گرتەوە.
– لە ٢٦ی ئاب، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان چەکدارانی تاڵیبان و چەکدارانی نەناسراو (پێدەچێت داعش) لە گوندی ئەلوەخیل لە نزیک شاری کابوڵ، دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش دەستگیرکران.
٦- غەزنی:
لە ٢٠ی ئاب، بەپێی راگەیەندراوی گروپی بەرەی ئازادەگان، بەهۆی هێرشی چەكدارانی ئەم گروپە بۆ سەر تاڵیبان لە ناحیەی دووەمی شاری غەزنی، دوو كەس كوژراون و چوار چەكداری تاڵیبانیش برینداربوون.
٧- دایکۆندی:
لە ٢٠ی ئاب، چەكدارانی تاڵیبان دانیشتوانی گوندی قەخور لە شارۆچکەی پاتویان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی پێشوو، بە سەدان تۆن گەنم و بادەم غەرامە کرد.
٨- بەلخ:
لە ٢١ی ئاب، هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان “مەلا شاكروڵڵا کۆنەر”یان دەستگیركرد كە بەرپرسی پەرەپێدان و دامەزراندنی داعشە لە مەزار شەریف.
– لە ٢٤ی ئاب، لە گەڕەكی دەروازە بەڵخ لە شاری مەزار شەریف بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە هاوڵاتیەكی مەدەنی كوژرا و شەش كەسی دیكەش برینداربوون.
٩- سەمەنگان:
– لە ٢٤ی ئاب، چهكدارانی تاڵیبان له گوندی باغ جهان تهقهیان له رائید قاری عهبدولقادر، فهرماندهی هێزه ئهمنییهكانی شاری خەلم له حكومهتی پێشوو كرد.
– لە ٢٥ی ئاب، چهكدارانی تاڵیبان له گوندی تیخۆنهک لە شارۆچکەی حهزرهتی سوڵتان، تهقهیان له “محهمهد سهلیم بای” یهكێک له فهرماندهكانی جهمیعهتی ئیسلامی و لایهنگری عهتا محهمهد نوور كرد.
١٠- کاپیسا:
لە ٢٣ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر بنكەی چەكدارانی تاڵیبان لە گوندی پەناهـ خێل لە شارۆچکەی حسەی یەکەم، چەند چەكدارێكی تاڵیبان كوژران و بریندار بوون.
١١- هەرات:
لە ٢٤ی ئاب، چەکدارانی تاڵیبان لە دەروازەی سنووری ئیسلام قەڵا، یەکێک لە فەرماندە هەڵهاتووەکانیان بە ناوی “محەمەد شا عومەری” لەکاتی هەڵهاتنی لە ئەفغانستان دەستگیر کرد و کوشتیان.
١٢- پەروان:
لە ٢٥ی ئاب، چەکدارانی بەرەی ئازادەگان، هێرشیان کردە سەر بنکەی چەکدارانی تاڵیبان لە گوندی گۆڵبەهار لە شارۆچکەی جەبەل ئەلسەراج.
پاکستان:
١- لە ٢٣ی ئاب، باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئیسلام ئاباد ئاڵای تاڵیبانی لەم باڵیۆزخانەیە بەرز کردەوە.
٢- لە ٢٥ی ئاب، بەرەی رزگاریخوازی بەلوچستان ئیدیعای کوژرانی حەوت سەربازی سوپای پاکستانی کرد لە هێرشەکانی ئەم گروپە بۆ سەر ناوچەی کولوا لە شارۆچکەی کیچ لە پارێزگای بەلوچستان.
تاجیکستان:
١- بە وتەی فەیز عەلی سەمیعوف، بەرپرسی نوسینگەی پرۆژەی كارەبای تاجیكستان، جێبەجێكردنی پرۆژەی گواستنەوەی كارەبا لە تاجیكستان و قرقیزستانەوە بۆ ئەفغانستان و پاكستان لەژێر ناوی پرۆژەی “كاسا هەزار” راگیراوە بەهۆی دۆخی ئەمنی ئەفغانستانەوە.
٢- لە ٢٣ی ئاب، دوابەدوای بانگهێشتی محەممەد تائیر زاکرزادە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی تاجیکستان جەلیل ڕەحیمی جەهانئابادی، بەرپرسی گروپی دۆستایەتیی پەرلەمانی ئێران و تاجیکستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەندامانی ئەم گروپە، سەردانی شاری دوشەنبێی ـیان کرد. ئهم گهشته لەسەر فراوانكردنی ئاستی پهیوهندییه پهرلهمانییهكانی نێوان ههردوو وڵات و هاریكاریی ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری بهڕێوه چوو.
٣- ئیمامعەلی ڕەحمان سەرۆکی تاجیکستان سەرەتای ئەیلولی ئەمساڵ سەردانی پارێزگای خۆبەڕیوەبەری بەدەخشان دەکات.
٤- سیمۆنا هالپەرین، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ئۆراسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی، دیدارێکی سەرکەوتووی لەگەڵ موزەفەر حوسێن زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی تاجیکستان ڕاگەیاند. لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە هاوکاریی ستراتیژی لە پێکهاتە ئەمنییەکانی تاجیکستان کرد.
لێدوانەکان