ڕووداوەکانی فەلەستین؛ ١٩ی ٥ی ٢٠٢١ + وێنە و ڤیدیۆ

پێنجشەممە 20 ئایار 2021 - 00:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=1663

دوایین ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە گەیشتە ٢١٩ شەهید (٦٣ منداڵ و ٣٦ ئافرەت) و ١٥٣٠ بریندار.

– لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کەتیبەکانی ئەلقەسام و سەرایا ئەلقودس و لیوای ناسر سەلاحەدین، تەقاندنی چەند ڕۆکێتێکیان بە ئاڕاستەی شارۆچکەی سدیرۆت و ناوچەی زیکیم لە باکوری کەرتی غەزە ڕاگەیاند.

– کەتیبەکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشێکی موشەکییان بۆ سەر مفتاحیم لە ناوچەی ئەشکوول بڵاوکردەوە کە تێدا سوود لە ڕۆکێتی جۆری Q20 وەرگیراوە. لەم هێرشەدا دوو زایۆنی کوژران و بە لایەنی کەمەوە ١٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

– هێرشە ڕۆکێتەکانی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین

– کەتیبەکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی هێرشە هاوەنیەکەی بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە دەروازەی کەرەم ئەبو سالم لە باشوری غەزە بڵاو کردەوە.

– هەڵهاتنی هێزەکانی پڕ چەکی سوپای رژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر فەلەستینیەک کە تەنیا چەکی بەردە!
وێنەیەک له پێکدادانەکانی ناوچەی بەیت ئیل له لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین

– ڕۆژنامەنوسی فەلەستینی لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنیستی شەهید بوو

ڕادیۆی ئەقساـی فەلەستینی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل ماڵی “یوسف ئەبو حسێن” ڕۆژنامەنووسی فەلەستینییان لە گەڕەکی شێخ رزوان ـی شاری غەزە بۆردومان کرد کە بەوهۆیەوە ناوبرا شەهید بوو.

– ساتی بە ئامانج گرتنی کەنارە ئاوییەکانی غەزە لەلایەن کەشتیەکی جەنگی ڕژێمی زایۆنستی

– سەرایا ئەلقودس و لیوای ناسر سەلاحەدین لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش بە هاوەن، کەرەم ئەبو سالم و امیتای و هەروەها گردبوونەوەیەکی زایۆنییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح کردە ئامانج.

– زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەسقەلان لە باکوری کەرتی غەزە لێدرایەوە.

– دوایین ئامارەکانی شەهید و بریندارەکانی لێواری ڕۆژئاوای فەلەستین گەیشتە ٢٥ شەهید و ٤ هەزار بریندار.

– دوایین ئاماری شەهید و بریندارەکانی کەرتی غەزە گەیشتە ٢١٩ شەهید (٦٣ منداڵ و ٣٦ ئافرەت) و ١٥٣٠ بریندار.

– تەنانەت قوبەی ئاسنین ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیان خۆش دەوێت ? ?
ئاسمانی بئر ئەلسەبع لە ناوەندی فەلەستینی داگیرکراو.

– ئاماری هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە – ١٩ی ٥ی ٢٠٢١

ڤیدیۆ| ئۆپەراسیۆنی هەواڵگریی درۆنی بەرخۆدانی فەلەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان

کەتیبەکانی ئەلقەسام ڤیدیۆی دزەکردنی درۆنێکی سیخۆری و وێنەگرتنی لە بنکەکانی زایۆنیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان بڵاو کردەوە.

– کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتی بەرخۆدانی فەلەستینی لە نزیک هۆتێلێکی شاری عەسقەلان

– دوو زایۆنی لە ئەنجامی هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ سەر سدیرۆت برینداربوون.

– هێرشی ڕۆکێتی بەرخۆدانی فەلەستینی بۆ سەر نیریم و کیسوفیم لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەزە.

– کەناڵی ١٣ی تەلەڤیزیۆنی سەر بە ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: ئەمشەو هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە چوارچێوەی زەمینەسازی بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان، بەهێزترین هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *