گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٣مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 23:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=16607

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، بنکەی ئاسمانی پۆلتاڤا لە پارێزگای پۆلتاڤا و بنکەی ئاسمانی دنیپرۆ لە پارێزگای دنیپرۆ لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، دوو فڕۆکەی جەنگی (سو-٢٧ و سو-٢٤) تێکشکێنران و سێ فڕۆکەی جەنگی (دوو فڕۆکەی سو-٢٧ و یەک فڕۆکەی سو-٢٤) لە بنکەی پۆلتاڤا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. هەروەها سێ فڕۆکەی جەنگی دیکەش لە بنکەی دنیپرۆ تێکشکێندران.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بە مووشەکی ئیسکەندەر هێرشی کردە سەر شەمەندەفەرێکی هەڵگری سەربازانی ئۆکرانیا لە وێستگەی شەمەندەفەری چاپلین لە پارێزگای دنیپرۆ. ڕووسەکان رایانگەیاندووە کە ئەم شەمەندەفەرە تەقەمەنی و زیاتر لە ٢٠٠ سەربازی ئۆکراینی هەبووە کە ڕەوانەی میحوەرەکانی دۆنباس دەکران.
لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ئۆکرانیا هەواڵی هێرش بۆ سەر شەمەندەفەریان ڕەتکردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشەدا ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە چەند منداڵێکیان تێدایە و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ململانێی نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا لە گوندی یاکولیوکا بەردەوامە و هێزەکانی ڕووسیا بەشێک لە شەقام و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەم گوندەیان کۆنتڕۆڵ کردووە. بەهۆی خۆڕاگری هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا، سەربازانی ڕووسیا نەیانتوانی بەرەو باکوور پێشڕەوی بکەن و هەوڵی پێشڕەوی بەرەو ڕۆژهەڵات دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *