پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک) رایگەیاند کە تیمێکی سەر بە حەماسیان لە قودسی داگیرکراو دەستبەسەر کردووە.
– دادگای ڕژێمی زایۆنیستی، ماوەی دەستبەسەرکردنی شێخ بەسام ئەلسەعدی، یەکێک لە سەرکردەکانی جیهادی ئیسلامی، بە بیانووی تەواوکردنی ئیجرائاتی دادوەری تا یەکشەممەی داهاتوو درێژ کردەوە.
– ژمارەیەک نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا هێرشی سەر نووسینگەکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی فەلەستین و داخستنیان لەلایەن رژێمی زایۆنیستی شەرمەزار کرد.
– کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەوڵی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژی بەپەلەی سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی یائیر لاپید و سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران داوە، بەڵام کۆشکی سپی لە وەڵامی ئەم داوایە رایگەیاندووە کە بایدن لە پشووە.
– ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی (شاباک) رایگەیاند کە تیمێکی سەر بە حەماسیان لە قودسی داگیرکراو دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوی شاباک، ئەم تیمە بەنیازی تیرۆرکردنی ئیتمار بن غەفیر، ئەندامی توندڕەوی کنێست بووە.
– لە ٢٥ی ئاب، لە کاتی شەڕی چەکداری نێوان هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین و سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە گوندی برقین لە کەرتی ڕۆژئاوا، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
– یائیر لاپید، سهرۆک وهزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگهیاند که ڕێککهوتنی ئهتۆمی لهگهڵ ئێران ڕێککهوتنێکی خراپه و ئێمه دژی ئهو ڕێککهوتنهین و پابهند نابین بهم ڕێککهوتنهوه.
– لە ٢٤ی ئاب، سهرایا قودس، باڵی سهربازی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامی، نمایشێكی سهربازی له شاری رهفهح لە باشوری كهرتی غهززه ئهنجامدا.
– لە ٢٤ی ئاب، زیاد نەخاڵە، ئهمینداری گشتی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامی فهلهستین لهگهڵ سهید حهسهن نهسروڵڵا، ئهمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان کۆبووهوه. لەم دیدارەدا هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی فەلەستین و بەتایبەت کەرتی غەززەیان تاوتوێ کرد.
– بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەردانەکەیدا بۆ کەمپی هەواڵگری و توێژینەوەی ئەلیکترۆنی لە بئر ئەلسەبع، رایگەیاند کە ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا.
لێدوانەکان