مانۆڕی هاوبەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران + وێنەکان
مانۆڕی هاوبەشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٤ی ئاب بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیپێکرد کە سنووری جوگرافیایی مانۆڕەکە، هەموو ئێران و کەنداوی فارس و دەریای عەمانیشی دەگرێتەوە.
لە ٢٤ی ئاب، مانۆڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوبەشی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوونی چوار هێزی سوپا و بنکەی بەرگری هاوبەشی ئەم وڵاتە بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیپێکرد کە سنووری جوگرافیایی مانۆڕەکە، هەموو ئێران و کەنداوی فارس و دەریای عەمانیش دەگرێتەوە.
لە یەکەم ڕۆژی ئەم مانۆڕەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی چاودێری و سیخوڕی بە سەرکەوتوویی ئۆپەراسیۆنی چاودێریکردنی سنوورەکانی ئەم وڵاتە و دیاریکردنی ئامانجەکانیان لە ناوچەی گشتی مانۆڕەکەدا ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەید مەحمود موسەوی، وتەبێژی مانۆڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوبەشی سوپای ئێران، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی یەسیر، سادق، پێلیکان، ئەبابیل٣، یەزدان و موهاجێر٦ بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان و هەروەها بۆ پشکنین و چاودێریکردنی ناوچە دیاریکراوەکان لە سنوورەکان و ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە یەکەم ڕۆژی مانۆڕەکەدا فڕین.
لە قۆناغی سەرەکی و لە دووەم ڕۆژی ئەم مانۆڕەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی کەمان، موهاجێر و ئەبابیل، بە بەکارهێنانی چەکی ورد و زیرەکی ناوخۆیی، لەوانە بۆمبی قائیم، مووشەکی ئەڵماس و بۆمبی MK-82، ئامانجەکانیان لە ناوچەی گشتی مانۆڕەکەدا بە وردی پێکان.
سەید مەحمود موسەوی، وتەبێژی مانۆڕەکە، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ستراتیژی “یەک تەقە – یەک ئامانج”، وتی: توانای فڕینی هاکات بە بەکارهێنانی “هۆشی زیرەکی دەستکرد” یەکێکە لە ڕێکارە داهێنەرانەی بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، کە توانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هەیە و تاکتیکێکی ناوازەی، بە تایبەت لە بواری جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەناوبردن بەم هێزانە دەبەخشێت، و ئەم دەستکەوتانەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی زانا و پسپۆڕانی لاوی ئەو وڵاتە.
بە وتەی موسەوی، ئەم مانۆڕە دوو ڕۆژەیە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
لێدوانەکان