فەرماندەی سێنتکۆم: ئێمە بەدوای ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کاردانەوەی بەرامبەر ئاڵوگۆڕی تەقەی نێوان سوپای ئەم وڵاتە و گروپە خۆڕاگرییەکان لە دێرەزووری ڕۆژھەڵاتی سووریا نیشان دا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، جەنەراڵ مایکڵ کوریللا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، (CENTCOM) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەین.
ناوبراو وتیشی: ئێمە كۆمەڵێک توانای تەواومان هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشەكان لە سەرتاسەری ناوچەكە، متمانەی تەواومان بە تواناکانمان هەیە بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانمان و هاوبەشەكانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی هێرشەكان.
فهرماندهی سێنتکۆم ڕایگهیاند: ئهمریکا به دوای ناکۆکی لەگەڵ ئێراندا ناگهڕێت، بەڵام بهردهوام دهبین له گرتنهبهری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستن و بهرگریکردن له گهلهکهمان.
لەم بارەیەوە، سوپای ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەکانی ئەو وڵاتە لە کێڵگە نەوتییەکانی کۆنکۆ و ئەلعومەر لە دێرەزووری سووریا، چەند سەربازێکی ئەمریکی بریندار بوون.
شایانی باسە چەند کاتژمێرێک دوای ئەم هێرشە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەند ئامانجێکیان لە دەوروبەری شارەکانی “ئەلمەیادین” و “ئەلقوریە” لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کردە ئامانج.
لێدوانەکان