گرنگترین هەواڵەکانی ١٨٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 22:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=16523

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز و بالیستی هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری زاپۆروژیا و خارکیڤ.

– لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر شاری دۆنێتسک، گەورەترین هایپەرمارکێتی ئەم شارە بەناوی گالاکتیکا ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستەی فریاگوزارییان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕاگەیاندووە. تا ئێستا وردەکاری زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشە دیاری نەکراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *