هێرشی موشەکی کرایە سەر پێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا، هێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا بە چەند مووشەک بنکەی هێزەکانی ئەمریکایان لە دامەزراوە غازییەکانی کۆنکۆ لە باکووری دێرەزوور کردە ئامانج.
بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکان، هاوکات لەگەڵ هێرشە موشەکییەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا و هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی دەوروبەری شاری دێرەزوور سوڕانەتەوە.
سەرچاوەیەکی مەیدانی لە سووریا بە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام رایگەیاند: هێرشە موشەکییەکانی هێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەر دامەزراوە غازییەکانی کۆنکۆ لە ناوچەی حەویجە سەکر لە باکوری دێرەزوور ئەنجام دراوە. دوای ئەم هێرشە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا شوێنی هەڵدانی موشەكەکانیان لە حەویجە سەكر و هەروەها فڕۆكەخانە و ناوچەی هەتلە بۆردومان كردووە؛ بهڵام له هێرشهکانی هاوپهیمانی ئهمریکا هیچ کام له هێزهکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا زیانیان پێ نهگهیشتووه.
شایانی باسە کە هێرشە موشەکییەکانی هێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریا لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا لە ٢٣ی ئاب دامەزراوە و کۆگاکانی تەقەمەنی هێزەکانی خۆڕاگری و سوپای سووریایان لە ناوچەی عەیاش سەر بە پارێزگای دێرەزوور بۆردومان کردەوە.
لێدوانەکان