ململانێی سنووری تاڵیبان و ئۆزبەکستان لە دەروازەی سنووری حەیرەتان
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئەنجامی ململانێی سنووری نێوان چەکدارانی تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری ئۆزبەکستان لە باکووری پارێزگای بەلخ، پێنج چەکداری تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون، و شەش چەکداری دیکەش لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئۆزبەکستانەوە دەستبەسەر کراون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەم ململانە لە ٢٢ی ئاب لە ناوچە سنوورییەکانی دەروازەی حەیرەتان و شارۆچکەی شۆرتپە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو چەکداری تاڵیبان کوژران و سێ چەکداری دیکەش برینداربوون. ههروهها شهش چهكداری تاڵیبان له لایهن هێزه سنوورییهكانی ئۆزبهكستانهوه دەسبەسەر کراون و چارهنووسیان دیار نییه. وردەکاری زیانەکانی ئۆزبەکستان لەم ململانێیەدا بڵاونەکراوەتەوە و تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە.
شایانی باسە، ئەمە دووەم ململانێی سنووری نێوان تاڵیبان و ئۆزبەکستانە و لە ٣ی ئایاری ئەمساڵدا لە هەمان ناوچەدا شەڕی چەکداری و ئاڵوگۆڕی تەقە ڕوویدا، کە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
لێدوانەکان