گرنگترین هەواڵەکانی ١٨١مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢

سێشەممە 23 ئاب 2022 - 23:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=16463

بەپێی راپۆرتی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا، ئەنجامدەری تیرۆری شکستخواردووی ئەلێکساندەر دوگین و کوشتنی داریا دوگینی کچی ناوبراو، ژنێکی ئۆکراینییە بە ناوی ناتالیا ڤوک. ناوبراو سەر بە دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا بووە و مێژووی کارکردنی لە فەوجەکەی ئازۆڤ هەبووە.
بەپێی ئەم دەزگایە، ڤوک لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ شابان سۆفیا میخایلۆڤنا کچە ١٢ ساڵانەکەی گەیشتووەتە ڕووسیا. ڤوک و كچه‌كه‌ی له‌ مۆسكۆ له‌ نزیك ماڵی كچه‌كه‌ی دوگین شوقه‌یه‌كیان به‌ كرێ گرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ئه‌و تیرۆره‌ و بەده‌ستهێنانی زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی دوگین. لە ڕۆژی کوشتنەکەدا، ڤوک و کچەکەی لە فێستیڤاڵێکی مۆسیقا و ئەدەبی لە ئیستۆنیا بەشداریان کردووە، ئەو شوێنەی کە داریا دوگین میوانی بووە. ناوبراو دوای تیرۆرکردنەکە لە ئیستۆنیا دیارنەماوە.

لە میحوەری رۆژئاوای خێرسۆن ململانێیەکی قورس لە نێوان سوپای ڕووسیا و سوپای ئۆکرانیا دەستیپێکردووە. بەشێک لە سەرچاوەكانی ڕووسیا باسیان لە داڕمانی هێڵی بەرگری ئۆكرانیا لەم میحوەرەدا و پێشڕەوی 5 كیلۆمەتری هێزەكانی ڕووسیا بەرەو شاری میكۆلایڤ كردووە.

هێزەکانی لیوای ١١٠ی سوپای ئۆکرانیا لە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی رایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیایان لە ناوچەی زاپۆریژیا خستووەتە خوارەوە.

ڤیدیۆیەکی هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە نزیک ناوچەی مارینکا لە پارێزگای دۆنێتسک بە بەکارهێنانی بۆمبی ئاگرین.

وێنەکانی داروپەردووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی بچووکی بەیرەقدار (دروستکراوی تورکیا) کە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە لە ناوچەی ڤۆگولدار لە باشوری ڕۆژئاوای شاری دۆنێتسک خراوەتە خوارەوە. ئەمە یەکەم جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووکی بەیرەقدارە کە لە جەنگی ئۆکرانیادا خراوەتە خوارەوە.

– سوپای ڕووسیا بە چەند مووشەکێکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی کریڤیرێ و نیکۆپۆل لە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک.

– سوپای ڕووسیا پێگە سەربازانی ئۆکرانیای لە ناوچەی بیلا کرینیتسیا لە پارێزگای خێرسۆن بە بەکارهێنانی مووشەکی کروزی خا-٦٩ کردە ئامانج.مووشەکی کروزی Kha-69 مووشەکێکی دژە ڕادارە و زۆرترین مەودای لە نێوان ١٨٠ بۆ ٢٩٠ کم دایە. خێرایی فڕینی ئەم مووشەکە لە نێوان ٧٠٠ بۆ ١٠٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و کێشی سەری جەنگی لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣١٠ کیلۆگرامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *