مانگرتنی بەرفراوانی ٤ هەزار و ٥٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
رێکخراوی زیندانیانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی مانگرتنی زیاتر لە ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی قودس ئەلئەخبارییە، رێکخراوی زیندانیانی فەلەستینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی مانگرتنی زیاتر لە ٤ هەزار و ٥٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
به پێی ڕاگهیاندنی ئهم ڕێکخراوه فهلهستینییه، زیندانیانی فهلهستینی له ڕۆژی دووشهممهوه (ئەمڕۆ) دهستیان بە ناڕهزایهتی و مانگرتن له زیندانهکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووه.
لە یەکەم هەنگاوی ئەم ناڕەزایەتیدا، زیاتر لە ٤ هەزار و ٥٠٠ زیندانی فەلەستینی تەفتیشی ئەمنی ژوورەکانی زیندانەکەیان ڕەتدەکەنەوە.
ههروهها بهندكراوانی فهلهستینی بڕیاریان داوه تهواوی ئهو خواردنانەی ڕژێمی زایۆنیستی دابینی دەکات، بگهڕێنهوه.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی رێکخراوی زیندانیانی فەلەستینی، ئەم بڕیارانە بەشێک دەبن لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی بەرفراوانی زیندانیانی فەلەستینی لە ڕۆژانی داهاتوودا.
ئەم بڕیارانە لە وەڵامی جێبەجێنەکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ ڕێکخراوی زیندانیانی رژێمی زایۆنیستی لە مانگی ئازاری ڕابردوودا کرابوون، گیراوەتە بەر و تا جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە، بەردەوام دەبێت.
لێدوانەکان