چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژە بە سەدر: پێشوازی لە سازکردنی دیبەیت دەکەین
ئەندامانی دوو ڕەوتی چوارچێوەی هەماهەنگی، رەزامەندی خۆیان لەسەر بانگەوازی سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ سازکردنی دیبەیت راگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی رابردوو (یەکشەممە) لە وەڵامی “سەید موقتەدی سەدر”، سەرکردەی ڕەوتی سەدر، پشتیوانی و رەزامەندی خۆیان لەگەڵ بانگەوازەکەی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێکی تەلەفزیۆنی راستەوخۆ لە نێوان هەردوولادا دەربڕی.
بەلیغ ئەبو کەلیل، ئەندامی نوسینگەی سیاسی “ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق” لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: هەرچەندە بەڕێز سەید موقتەدا سەدر پێشتر پێشنیاری هیچ دیبەیتێکی نەکرد بوو، بەڵام لە بانگهێشتە گشتییەکەی بەڕێزیان بۆ سازکردنی دیبەیت پێشوازی دەکەم.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكردووە: پێشنیار دەکەم بەڕێزیان نوێنەرێکی فەرمی لەلایەن خۆیانەوە و چوارچێوەی هەماهەنگیش نوێنەرێکی خۆیان دیاری بکەن؛ جێبەجێکردنی ئەم دیبەیتە بۆ جارێک یان چەند جارێک، هاوشێوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەبێت و دەستپێشخەرییەکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
مەحموود روبەیعی، ئەندامێکی بزووتنەوەی سادیقوون کە یەکێکە لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: دیبەیتی ئاشکرا و راستەوخۆ یەکێکە لە دیموکراسیترین و روونترین شێوازەکان بۆ جەماوەر و بابەتە شاراوەکان ئاشکرا دەکات.
روبەیعی هەروەها رایگەیاندووە: من پشتیوانی لە بانگەواز بۆ دیبەتی لەو شێوەیە دەکەم لە نێوان نوێنەرێکی سەرکردایەتیی رەوتەکە و نوێنەرێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەو مەرجەی ئەنجامی دیبەیتەکە، ئاشکراکردنی راستییەکان و بەرگریکردن لە دەستوور و یاسا و کۆتاییهێنان بە قەیران بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا راگەیاندبوو: پێشنیازێکمان پێشکێشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ سازکردنی دیبەیتێکی ئاشکرا بە پەخشی راستەوخۆ لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان، بەڵام وەڵامێکی ڕوونمان دەست نەکەوت.
لێدوانەکان