پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداری دا: دزەکردنی ناڕاستەوخۆی زایۆنیستەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

یەکشەممە 21 ئاب 2022 - 22:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=16407

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دا لە دزەکردنی ناڕاستەوخۆی هێزە هەواڵگرییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لە ڕێگەی گرێبەستی پاراستنی ئەمنی فڕۆکەخانەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی “السومریە نیوز” و “الراصد العراقی” رایانگەیاند: “عەلیە نەسیف جاسم”، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی پاکدەستی عێراق ئاشکرای کردووە کە یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی وڵات بەناوی کاپتن نائیل سەعد عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەوانی وڵات گرێبەستی پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بە کۆمپانیای “بزنیس ئینتل” سپاردووە.

نەسیف هەروەها ڕایگەیاندبوو: وەک پێشتر پشتڕاستمان کردۆتەوە، پەیوەندییەک لە نێوان کۆمپانیای (بیزنس ئینتل) و کۆمپانیای بەرکاتی ئیسرائیلی هەیە، کە ئەوەش بە واتە کردنەوەی دەرگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕووی هەواڵگری دوژمندایە بەبێ ئەوەی هیچ کارێک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەم بابەتەدا ئەنجام بدرێت. ئەمەش پێشێلکارییەکی ئەمنییە و ئەو کۆمپانیایە کە قسەی لەسەر دەکرێت مۆڵەتی ئەنجامدانی کاری ئەمنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *