تەقە لە پاسێکی دانیشتوانی زایۆنی کرا

یەکشەممە 21 ئاب 2022 - 11:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=16390

سوپای رژێمی زایۆنیستی بڵاویکردەوە، پاسێک کە دانیشتوانی زایۆنی هەڵگرتبوو لە نزیک ناوچەی سلواد لە ڕۆژهەڵاتی ڕامەڵڵا تەقەی لێکرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای رژێمی زایۆنیستی رایگەیاند، تەقە لە پاسێکی دانیشتوانی زایۆنی لە نزیک ناوچەی سلواد لە رۆژهەڵاتی شاری رامەڵڵا کراوە.

سوپای رژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو رووداوەی لە درەنگانی شەوی رابردوو ڕوویدا هیچ زیانێكی نەبووە و هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە بەردەوامن.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی فەلەستین بڵاویان کردەوە کە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەری ئەم تەقەکردنە هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سلواد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *