ڕووخانی پێگەکانی حیزبی ئیسڵاح لە باشووری یەمەن

شەممە 20 ئاب 2022 - 23:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=16387

چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح كۆنتڕۆڵكردنی شاری شۆقرە و چەند ناوچەیەكی دیكەی كەناراوەكانی پارێزگای ئەبیەنیان ڕادەستی هێزەكانی حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی یەمەن كرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای شکستەکانی ئەم دواییەی حیزبی ئیسڵاح لە پارێزگاکانی شەبوە و حەزەرمەوت، هێزە ژێردەستەکانی ئەم حیزبە لە پارێزگای ئەبیەن کۆنترۆڵی شاری شۆقرە و ناوچەکانی قرن ئەلکەڵاسی و ئەلعەرقوبیان ڕادەستی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور کرد. بەپێی لێدوانی حمسان ئەلعەوزلی، فەرماندەی لیوای هەشتی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوەی یەمەن (سەر بە ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور)، کۆنترۆڵی شارەکانی لودر، ئەلوەزیع، مودیە و ئەلمحفد ٢١ی ئاب ڕادەستی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور دەکرێتەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا تاریق ساڵح فەرماندەی هێزەکانی خۆڕاگری نیشتمانی فەرمانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و کێوماڵکردنی شارەکانی مارب و تەعەز دەرکرد و هێزەکانی خۆڕاگری نیشتمانی بە پاڵپشتی ئیمارات بەم زووانە هێرشەکانیان لەم شارانە ئەنجام دەدەن.

بارودۆخی میحوەری حەزەرمەوت و شەبوە لە بەرژەوەندی حزبی ئیسڵاحدا نییە و ئەمڕۆ شەممە چەكدارەكانی ئەم حیزبە ناوچەی عەیاز و بنكەی عەلەم و كێڵگەی نەوتی عەیازیان لە دەست داوە. لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی قورس لە دەوروبەری کێڵگە نەوتییەکانی ئەلعەقلە و بەدرێژایی ڕێگای عەتەق-ئەلعەبر بەردەوامە.

بە لەبەرچاوگرتنی لاوازی سەربازیی حیزبی ئیسڵاح و گوێنەدانیان بە پێشنیاری هاوپەیمانی لەگەڵ ئەنساروڵڵا، هەروەها پشتیوانی بەردەوامی ئیمارات لە هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە، ئەگەری شکستیان لە پارێزگاکانی حەزەرمەوت، شەبوە و .. زۆرە، بەڵام بەهۆی پشتیوانی جەماوەری لە شارەکانی تەعەز و مارب بەرگری ئەوان قورستر دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *