پێشهاتەکانی یەمەن، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح و هێزەکانی حکوومەتی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن لە پارێزگاکانی شەبوە و حەزەرمەوت، دەروازەی ئەلوەدیعە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە.
١- شەبوە:
– تیمۆسی لیندێرکینگ، نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری یەمەن: نیگەرانی خۆمان لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە شەبوە دەردەبڕین. ئەمریکا ڕوبەڕوی هەر هێزێک دەبێتەوە کە بەرەو کێڵگە نەوتییەکان پێشڕەوی بکات و مەترسی بۆ سەر کۆمپانیا نەوتییەکان دروست بکات. ئێمە داوامان لە ئیمارات کردووە لە پارێزگای شەبوە ئارام بێت و کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن.
– رەشاد عەلیمی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی یەمەن، ئەركی دابینکردنی ئەمنیەتی رێگای عەتاق-ئەلعەبار بە هێزە چەكدارەكانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور راسپێردرا.
– لە هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیمارات لە چەندین جاردا پێگەکانی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاحیان لە ئیدارەی جردان و مەرخە سۆفلا بۆردومان کرد.
– لە ٢٠ی ئاب، هێزەكانی ئەلعمالقە و بەرگریی شەبوە هێرشیان كردە سەر پێگەکانی چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح لە باشووری ناوچەی عەیاز و بنكەی عەلەم. ململانێکان لەم میحوەرەدا بەردەوامە و سەرەڕای بانگەشەی میدیاکان، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێگەکانی لایەنەکان ڕووی نەداوە.
٢- حەزەرمەوت:
– لە ١٧ی ئابدا، چەکداری ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور بە دەرکردنی هێزەکانی هاشم ئەلئەحمەر، بەرپرسی دەروازەی سنووریی ئەلوەدیعە و ئەندامی حیزبی ئیسڵاح، ئەم دەروازە سنوورییەیان کۆنترۆڵ کرد.
– کەشتیی ماران کانۆپوس بە ئاڵای یۆنانەوە، دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی یەمەنی لە بەندەری ئەلزەبا بارکرد. بەهای ئەم بڕە نەوتە بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
– فادی حەسەن باعوم، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی باشوور (الحراک الجنوبي) لە پارێزگای حەزەرمەوت، بۆ کۆبوونەوە و یەکگرتنەوە لەگەڵ عیدرۆس ئەلزوبەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور، سەردانی شاری عەدەنی کرد.
٣- سەنعا:
بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، شاندی عەرەبستانی سعوودیە لە گەشتێکی نهێنیدا بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەنساروڵڵا چوونەتە ناو شاری سەنعا.
٤- ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لەم پارێزگایەدا ١٩٩ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
لێدوانەکان