ڤیدیۆ: گروپی “الوارثین” بەرپرسیارێتی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە کوێت لە ئەستۆ گرت
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی خۆڕاگری عێراقی ناسراو بە “تشکیل الوارثین” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کوێت گرتە ئەستۆ.
گروپێکی خۆڕاگری عێراقی بە ناوی “تشکیل الوارثین” ڕایگەیاند، هەینی ڕابردوو، بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانی “عەلی ئەلسالم” لە کوێت کردۆتە ئامانج.
لهم بهیاننامهیهدا هاتووە: ئێمه بهرپرسیارێتی هێرشكردنه سهر بنكهی ئاسمانی عهلی ئەلسالم له باكووری رۆژئاوای كوێت دهگرینه ئهستۆ، كه هێزەکانی ئەمریکا تێدا جێگیرن.
گروپی خۆڕاگریی عێراقی “الوارثین” لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بەکارهێنانی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی “قاصم” لە کاتژمێر ٠٦:٤٠ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ١٢-٨-٢٠٢٢ ئەنجامدراوە کە زیانێکی زۆری بە بنکەی دوژمن گەیاندووە.
ئەم گروپە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، ئاماژە بە شەهیدان قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس راگەیاندووە: ئێمە میراتگری جیهادی ئێوەین، بۆیە ئەو کەسانە دەکەینە ئامانج کە دەستیان لە تیرۆرکردنی ئێوەدا هەبووە.
لێدوانەکان