مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سوپای تاجیکستان و ئەمریکا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ مانۆڕی سەربازی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و تاجیکستان لەژێر ناونیشانی “هاوکاری ناوچەیی ٢٠٢٢” لە شاری دوشەنبێی پایتەختی تاجیکستان دەستیپێکردووە.
٢٢هەمین مانۆڕی سەربازی “هاوکاریی ناوچەیی ٢٠٢٢” لە رۆژانی ١٠ تا ٢٠ی ئاب لە ناوچە سەربازییەکانی بۆختەر، فەخرەئاباد و دوشەنبێی پایتەختی تاجیکستان لەئێستادا بەڕێوەدەچێت. ئەم مانۆڕە مەشقێکی ساڵانەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنە فرەنەتەوەییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی هاوکاری و توانا هاوبەشەکانی وڵاتانی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، لەوانە تاجیکستان، کازاخستان، قرقیزستان، ئۆزبەکستان، مەنگۆلیا، پاکستان و ئەمریکا.
جگە لەوەش تاجیکستان و ئەمریکا مانۆڕێکی پێنج ڕۆژەیان لە ناوەندی مەشق و ڕاهێنانی فەخرئاباد لە بەشێکی دوو قۆڵیدا ئەنجامداوە. ئەم ڕاهێنانە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ هەماهەنگی، هاوکاتکردن و وەڵامدانەوەی هاوبەشی ڕووداوەکان.
جۆن مارک پۆمێرسیم باڵیۆزی ئەمریكا لە تاجیكستان وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووانی ئەم مانۆڕە سەربازییە وتی: ئەم هاوكارییە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەمریكایە بە بەشداری وڵاتانی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و دەرفەتێكی ناوازەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا. ئەم مانۆڕانە وەک مەکۆیەک دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، لەوانە وەڵامدانەوەی ئاشتیانە بۆ ئاستەنگەکانی جیهان، هاوبەشکردنی زانیاری و هاوکاری ئەمنی.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بۆ ماوەی چوار ساڵ ڕاگیرا. ئەم مانۆڕە سەربازییە بەرفراوانترین مانۆڕە لەم ساڵانەی دواییدا و هەڵبژاردنی تاجیکستان بۆ میوانداریکردنی ئەم مانۆڕە لە چەند ڕوویەکەوە گرنگە: ١- ئەمریکا دوای کشانەوە لە ئەفغانستان ئامادەیی و هاوکارییەکانی لەگەڵ تاجیکستان بەهێز کردووە. ٢- دەسەڵاتدارانی تاجیکستان بنکەی ئاسمانی فەخرئابادیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی مانۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام بدەن. ئەم بنكەیە یەكێكە لە بەتواناترین بنكە سەربازییەكانی تاجیكستان كە لە لایەكەوە دەكەوێتە نزیک دوشەنبێی پایتەختی تاجیكستان و لە لایەكی ترەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی باشووری تاجیكستان گونجاوە. هەروەها ئەم بنکەیە شوێنی چەندین فڕۆکە و هێلیکۆپتەری هەڵهاتووی سوپای ئەفغانستان لە کاتی ڕووخانی حکومەتی ئەشرەف غەنییە. بۆیه مانۆڕه سهربازییه هاوبهشهكانی تاجیكستان لهگهڵ ئهمریكا، سهرهڕای ئهوهی زهنگی ئهمنییه بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوهڕاست، هۆشدارییهكی جدییه بۆ زلهێزه ناوچهییهكان لهوانه ڕووسیا، ئێران و چین.
لێدوانەکان