پێشهاتەکانی فەڵەستین، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، لە سەردانەکەیدا بۆ ناوەندی مەشقی پۆلیس لە ناوچە داگیرکراوەکان، رایگەیاند کە تەلئەبیب هەوڵدەدات توانای بەرپەرچدانەوەی بگەڕێنێتەوە.
– لە ١٦ی ئابدا هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چوار ماسیگری فەلەستینییان لە ناوچەی سودانیە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە دەستگیر کرد.
– لە ١٦ی ئابدا، ڕژێمی زایۆنیستی ماڵی هاووڵاتییەکی فەلەستینی لە شاری قودسی ڕووخاند.
– “ئیتمار بن گۆیەر”، ئەندامی توندڕەوی کنێستی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە پارتەکەی “عۆتسما یەهودیت” بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەکات.
– لە ١٧ی ئابدا، خالد قەدومی نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ناسر ئەبو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ژمارهیهک له هاووڵاتییانی فهلهستینی كه پێنجیان منداڵن له ئۆردوگای جهبالیا شەهید کردووە و داوا له ڕۆژنامهنوسان کردەوە كه قهڵهمهكانیان له دژی تاوانهكانی ڕژێمی زایۆنیستی بهكاربهێنن. هەروەها ناسر ئەبو شەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و بۆ ڕزگارکردنی خاکی فەلەستین دامەزراوە.
– لە ١٦ی ئابدا، یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، لە سەردانێکیدا بۆ ناوەندی مەشقی پۆلیس لە ناوچە داگیرکراوەکان، رایگەیاند کە تەلئەبیب هەوڵدەدات توانای بەرپەرچدانەوەی بگەڕێنێتەوە.
– بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، کەرتی غەززەی کە لە ئەنجامی گەمارۆی دڕندانەی رژێمی زایۆنیستی لە دۆخێکی زۆر نالەباردایە، بە زیندانێکی بەبێ سەقف ناوی برد.
– لە ١٨ی ئابدا، سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گۆڕی حەزرەتی یوسف (د.خ) لە شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا و بەنیاز بوون ئامادەکاری بۆ هاتنی دانیشتوانی زایۆنی بۆ ئەم شوێنە بکەن، بەڵام هێزە فەلەستینییەکانی کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا ڕووبەڕوویان بوونەوە. لەم ململانێیەدا گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵەی فەلەستینی شەهید بوو و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ١٨ی ئاب و دوای هێرشی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی جەبع لە باشووری جنین، نزیە سەعید ئەبو عەون، سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەستبەسەر کرا.
– لە ١٧ی ئابدا، سەربازانی رژێمی زایۆنیستی بە چەند حەفارەیەک ماڵی هاووڵاتییەکی فەلەستینییان لە گوندی شرفات لە نزیک قودسی داگیرکراو ڕووخاند.
لێدوانەکان