تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی سەدیقیەی شاری کابوڵ + ڤیدیۆ و وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی سەدیقیە لە ناحیەی ١٧ی کابوڵ زیاتر لە ٨٠ کەسی مەدەنی بوونە قوربانی.
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە مزگەوتی سەدیقیە لە گەڕەکی خەیرخانەی ناحیەی ١٧ی شاری کابوڵ، ٣٠ کەس لەوانە “شێخ ئەمیر محەممەد سەیفی کابوڵی”، ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتەکە گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە ئەستۆ نەگرتووە. زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان بەڵێنی داوە کە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دەستگیر و ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە. شایانی باسە “شێخ ئەمیر محەممەد سەیفی کابوڵی” زانایەکی سوننەی میانڕەو و ڕەخنەگری سیاسەتەکانی تاڵیبان و دژی لەشکرکێشی بۆ سەر پارێزگاکانی پەنجشیر و بەغلان بوو. بۆیە سەرچاوە خۆجێیەکان توندڕەوەکانی تاڵیبانی لەم هێرشە تیرۆریستیە تۆمەتبار دەکەن.
مزگەوتی سەدیقیە یەکێکە لە مزگەوتە سۆفییەکانی ئەهلی سوننە، کە شوێنی عیبادەت و گردبوونەوەی خەڵکی تاجیکی شاری کابوڵە. بەپێی لێدوانی سەرچاوە خۆجێیەکان، نوێژخوێنانی ئەم مزگەوتە بەنیازبوون لە ئێوارەی دوێنێ ١٧ی ئاب، ماتەمینی موحەڕەم و زیکر سازبکەن و ئەمەش هۆکاری قەرەباڵغی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە لەو مزگەوتە بوو.
لێدوانەکان