شەهیدێک و ٧٠ بریندار لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر نابلوس + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای هێرشی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، فەلەستینییەک شەهید بوو و لانیکەم ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئاب، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گۆڕی حەزرەتی یوسف (د.خ) لە شاری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا و پلانیان هەبوو ئامادەکاری بۆ ئامادەبوونی دانیشتوانی زایۆنی لەو شوێنە بکەن.
کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستین، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هێرشە تەقەیان لە هێزەکانی ئەو رژێمە کردەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل، چەندین فیشەک بەر جامی ئۆتۆمبێلی هێزە زایۆنیستەکان کەوتووە. ئەم کەناڵە رایگەیاندووە کە لەم تەقەکردنەدا هیچ سەربازێکی زایۆنی زیانی پێنەگەیشتووە.
لە درێژەی ململانێکاندا، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی جەنگی بەرەو فەلەستینییەکان، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵیان بە ناوی “وەسیم خەلیفە” شەهید و ٧٠ کەسی دیکەیان بریندار کرد.
شایانی باسە لە ٢٩ی حوزەیراندا هەروەها هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر گۆڕی حەزرەتی یوسف (د.خ) لە شاری نابلوس و بەهۆیەوە پێکدادان لەنێوان ئەوان و هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینی ڕوویدا. لەم پێکدادانەدا، روئی تزاویگ، فەرماندەی لیوای ئەلسامەرە لە سوپای رژێمی زایۆنیستی و سێ دانیشتووی زایۆنی بریندار بوون.
لێدوانەکان