هاوپەیمانی فەتح: مستەفا کازمی بەرپرسیارە لە ناکۆکیەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند کە بانگهێشتەکەی کازمی بێ سوودە. فەتح، کازمی لە ناکۆکییەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بە بەرپرسیار دەزانێت.
عەلی فەتلاوی، ئەندامی باڵای هاوپەیمانی فەتح، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی کاڕبەرێکەری بە هۆکاری قەیرانی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی زانی.
ناوبراو لە وتارەکەیدا دەشڵێت: بانگهێشتەکەی مستەفا کازمی بۆ گروپە سیاسییەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی نیشتمانی هیچ یارمەتیدەرێک نابێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، و ئەم کێشانە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕوویانداوە کە کازمی سەرۆک وەزیران بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی كە كازمی بەشێكە لەو كێشانەی كە لەناوخۆی عێراقدا روویانداوە، وتی كە ئەو شایستەی بەڕێوەبردنی وڵات نییە، بەتایبەتی کە عێراق بەهۆی ئەوەوە چووەتە نێو ململانێ و قەیرانی زۆرەوە بەتایبەتی قەیرانی سیاسی.
ئەم ئەندامە باڵایەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە بەرپرسیارێتی ناکۆکییەکانی نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە ئەستۆی سەرۆکوەزیرانی کاڕبەرێکەرە، و جەختی لەوە کردەوە: کازمی هیچ خزمەتگوزارییەکی پێشکەش بە گەلی عێراق نەکردووە و توانای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتی نییە.
لێدوانەکان