ململانێی ٣ ڕۆژەی غەززە ٣٠٠ ملیۆن شێکێل زیانی بە زایۆنیستەکان گەیاندووە

پێنجشەممە 18 ئاب 2022 - 08:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=16251

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامه‌ی عیبری معاریو ڕێژه‌ی زیانه‌کانی ڕژێمی زایۆنیستی له‌ ئاکامی ململانێکانی ٣ ڕۆژه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپای ئەو رژێمە و خۆڕاگری فه‌له‌ستین له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ ئاشکرا کرد.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆمیتەی دارایی کنێستی رژێمی زایۆنیستی دوای کۆتایی هاتنی ئەم ململانێیانە بڕی زیانەکانی ئەم ڕژێمەی بە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن شێکێل (دراوی ڕژێمی زایۆنیستی) خەمڵاندووە.

بە گوێرەی ئەم ڕۆژنامەیە، لە ماوەی ٣ ڕۆژ شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا، ٢٢٢ حاڵەتی زیانی ڕاستەوخۆ بە ناوچە زایۆنیەکان ڕاگەیەندراوە کە ٨٤ حاڵەت لە عەسقەلان، ٦٦ حاڵەت لە سدیرۆت و ٧٢ حاڵەت لە شارە داگیرکراوەکانی دیکە بووە.

معاریو جەختی لەوە کردۆتەوە کە لەم ٣ ڕۆژەدا ١١٤ حاڵەتی زیانگەیشتن بە باڵەخانەکان و ٩٧ حاڵەتیش بە ئۆتۆمبێلی زایۆنیستەکان تۆمار کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *