گرنگترین هەواڵەکانی ١٧٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٧ی ئابی ٢٠٢٢

چوارشەممە 17 ئاب 2022 - 23:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=16233

لە میانی کۆنفرانسی سەربازی “سوپای ٢٠٢٢”دا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گرێبەستێکی بۆ دروستکردن و دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر و سیخوڕی ئۆریۆن، ئۆرلان-١٠، ئۆرلان-٣٠ و ئێلێرۆن-٣ و هەروەها هەلیکۆپتەرەکانی کا- ٥٢ ئێم و می- ٢٨ ئێن ئێم لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیەکان واژۆ کرد.

هەندێک لە سەرچاوەكانی ڕووسیا بڵاوەپێكردن و جێگیرکردنی دوو لیوای زرێپۆش و تۆپخانەی سوپای ئۆكرانیایان لە میحوەری ئیزیۆم راگەیاندووە. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاست بێت، له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ململانێکانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت.
ئیزیۆم یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کە لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیادا بەخۆیەوە بینیوە. کۆنترۆڵکردنی ئەم شارە بووەتە هۆی ئاسانکاری بۆ پاڵپشتیکردنی ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە پارێزگای خارکیڤ و باکوری دۆنێتسک. بۆیە سوپای ئۆکرانیا چەندین جار هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەم ناوچەیەی داوە.

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ناوەندێکی کات بەسەربردن لە شاری زاتۆکا لە باشووری پارێزگای ئۆدێسا، لانیکەم حەوت باڵەخانە وێران بوون و ٢٢ بینای دیکەش زیانیان بەرکەوتووە. میدیاکانی ئۆکرانیا باس لەوە دەکەن کە ئەم هێرشە بە فڕۆکەکانی Tu-22M و مووشەکی Kh-22 ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *