دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا و ئیسرائیل و گەڕانەوەی باڵیۆزەکانی هەردوولا لە چەند هەفتەی داهاتوودا

چوارشەممە 17 ئاب 2022 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=16205

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە زایۆنییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی فڕۆكه‌وانی نێوان رژێمی زایۆنیستی و توركیا له‌ مانگی ڕابردوو، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، هێڵه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌م ڕژێمه‌ دوای ١٥ ساڵ ده‌توانن بۆ توركیا بفڕن.

دوای دەرکردنی باڵیۆزی پێشووی رژێمی زایۆنیستی لە ئەنقەرە بەهۆی تاوانەکانی ئەم ڕژێمە، باڵیۆزەکانی هەردوولا بۆ پۆستەکانیان دەگەڕێنەوە.

گەڕانەوەی باڵیۆزەکان هەنگاوی داهاتوو و دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان لایەنەکان دەبێت.

شایانی باسە کە پرۆسەی لێکنزیکبوونەوەی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنیستی بە سەردانەکەی “ئیسحاق هێرزۆگ” سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢ بۆ تورکیا و دیدار لەگەڵ “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *