ڤیدیۆ: هۆشداریی بزووتنەوەی “ئەمەل”ی لوبنان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بزووتنەوەی ئەمەل (هاوپەیمانی حزبوڵڵای لوبنان) کۆئۆردینیاتی شارۆچکە زایۆنیستەکانی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر توانای سەربازی هێزەکانی کردەوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەشی راگەیاندن “اعلام الحربي”ی بزووتنەوەی “ئەمەل”ی لوبنان (بە سەرۆکایەتی نەبیهـ بری و هاوپەیمانی حزبوڵڵا) ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە لەسەر گرژییەکانی ئەم دواییەی بەیروت و رژێمی زایۆنیستی سەبارەت دیاریکردنی سنوورەکان، بە هۆشدارییەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دادەنرێت.
لەم ڤیدیۆیەدا کە لۆگۆی بزووتنەوەی ئەمەلی لەسەرە، سەرەتا کۆئۆردینیاتی شارۆچکە زایۆنیەکان و دواتر ئەندامانی ئەمەل کە سەکۆکانی تەقاندنی مووشەکەکان بە ئاراستەی ئامانجە دیاریکراوەکان ئامادە دەکەن، نیشان دەدرێن.
ئەم ڤیدیۆیە لایەنەکانی تووشی سەرسوڕمانە کردووە چونكه یهكهم جاره ڤیدیۆی شهڕی ئهندامانی ئهمەل له دژی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو دهكرێتهوه و ئهم بزووتنهوهیه له كۆتایی ههشتاكانی سهدهی ڕابردووهوه پرسی چهكی بۆ حزبوڵڵا جێهێشتووه.
“افواج المقاومه اللبنانیه” بە ناوی کورتکراوەی ئەمەل بزووتنەوەیەکە کە لە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن ئیمام موسا سەدرەوە لە ژێر ناوی “حرکة المحرومین” دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٨٠ەوە لەلایەن نەبیهـ بری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان سەرۆکایەتی دەکرێت.
بزووتنەوەی ئەمەل لە کاتی شەڕی ناوخۆی لوبناندا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی شەڕی کرد و چەندین ئۆپەراسیۆنیش بەناوی ئەم بزووتنەوەیە تۆمار کراون.
کێڵگەی گازی کاریش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکییەکی دیکە لە نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی. لە ٥ی حوزەیرانی ئەمساڵدا کەشتییەکی دەرهێنانی نەوت و غاز کە سەر بە کۆمپانیای ئێنێرژین بوو، چووە ناو ناوچە کێشە لەسەرەکە و کاردانەوەی بەیروتی لێکەوتەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و لوبنان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سنووری دەریایی بە نێوەندگیری ئەمریکا دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارەکەیدا لە شەوی سێهەمی مانگی موحەڕەمدا جەختی کردەوە: ئێمە سەبارەت بە دیاریکردنی هێڵە دەریاییەکان لایەنێک نین لە دانوستان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و هیچ کەسیشمان ڕانەسپاردووە بەناوی ئێمەوە دانوستان بکات.
سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ راگەیاندنی ئەوەی کە دانوستانەکان بۆ دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئێمە لە داهاتوودا دیاری دەکات، وتی کە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵسوکەوتی خۆڕاگری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە داهاتوودا بەندە بە ئەنجامی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی بەیروت و تەلئەبیب.
لێدوانەکان